ئەمڕۆ چوارشەممە 3-10-2018، هەواڵێکی بێ بنەما و ناڕاست لە ژمارەیەک ماڵپەڕ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە ڕێگەگرتن لە دەوامکردنی فەرمانبەرانی سەر بە لایەنێکی سیاسیی دیاریکراو لە دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی ئەم هەواڵە نادروستە ڕایدەگەیێنین، کە دەوامی دیوان بەشێوەیەکی ئاسایی و وەکو هەموو ڕۆژەکانی دیکە بەڕێوەچووە و هیچ گرفتێک یان ڕێگەگرتنێک لە فەرمانبەران و ستاف ڕووینەداوە و سەر لەبەری ئەو هەواڵە ڕەتدەکەینەوە.
داواکارین دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەرپرسیارانەتر مامەڵە لەگەڵ هەواڵەکاندا بکەن و پڕوپاگەندەی سیاسیی و نادروست بڵاونەکەنەوە کە خزمەت بە هیچ لایەک ناکات.
دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
#03-10-2018#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,790