ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە کرێکاران و پێرسونێلی شارەداریی شاری #مەهاباد#، لە لایەن بەرپرسانی شارەدارییەوە لەسەر کارەکەیان دەرکران.
زیاتر لە 100 کرێکار و پێرسونێلی شارەداریی شاری مەهاباد، کە زۆربەی کرێکاری فەزایی سەوز بوون، لەسەر کارەکانیان دەرکراون.
کۆمیتەی هەماهەنگیی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، لەو بارەوە نووسیوویەتی: ئەو کرێکارانە لە 1ی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا لەسەر کارەکانیان لە لایەن شارەدارییەوە دەرکراون.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، زۆربەی ئەو کرێکارانە کە کرێکاری فەزایی سەوز بوون، ماوەی 6 مانگە مووچە و حەقدەستیان وەر نەگرتووە.
کرێکارانی وەرزیی لە کوردستان، لە لایەن خاوەنکارەکانەوە لە ڕاستای وەچەنگخستنی قازانجی زۆر، تووشی حاڵەتی کەڵکئاژۆگرتن لە لایەن خاوەنکارەکانەوە دەبن و بەگشتی هیچ کام لە یاساکانی کار کرێکاران ناگرێتەوە.[1]
#06-10-2018#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,625
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!