لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، 9 هەزار میلیارد ڕیاڵ، خەسارەت لە ژێرخانەکان و بەشی کشتوکاڵیی داوە.
بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانەکانی پارێزگای #ورمێ# ڕایگەیاند: بە هۆی ڕووداوە سروشتییەکانەوە، لە سەرەتای شەش مانگی ئەمساڵدا، لە پارێزگای ورمێ، 9 هەزار میلیارد ڕیاڵ، زەرە و زیان بەر ژێرخانەکان و بەشی کشتوکاڵیی لەو پارێزگایە کەوتووە.
بە وتەی ئەمیرعەباس جەعفەری وتوویەتی لەو ڕێژە خەسارەتەدا، 8 هەزار و 500 میلیارد ڕیاڵ، خەسارەت لە بەشی کشتوکاڵی کەوتووە و ئەو بڕە پارەکەی دیکەش بەشەکانی لە بواری ژێرخانەکان، ڕێگاکان، خانووبەرەی گوندەکانی ئەو پارێزگایە بووە.
ئەو بەرپرسە حکوومەتییە هەروەها دەڵێت: لەو ڕێژە خەسارەتە 6هەزار میلیارد تایبەت بە سێڵاو بووە، کە زۆرترین خەسارەتی بە کشتو کاڵ و بەروبوومی ئەو پارێزگایەی گەیاندووە.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە خەسارە مرۆیییەکان کرد و ڕایگەیاند: لە 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بە هۆی ڕووداوی سروشتی، 11 کەس کە لەو پارێزگایە گیانیان لە دەستداوە، تۆمار کراوە و لە کۆی ئەو 11 کەسەش، 6 کەس بە هۆی سێڵاو، 4 کەس بە هۆی هەورەتریشقە و کەسێکی دیکەش بە هۆی باو و بۆران، گیانیان لە دەست داوە.[1]
#20-10-2018#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,063
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!