یادەوەرییەکان
مستەفا چاوڕەش
جارێکیان پێشمەرگەکانی بەمۆ و خانەقین هەندێک مانگای عەرەبەکانیان هێنا، مانگاکان گەورە بوون، پێیان ئەوت مانگای جبوری. عەرەبەکان هاتبوونە سەر زەویوزاری کورد. کوردەکان هەمووی دەرکرابوون، کەسی لێنەمابوو. کە هێنایانن، دۆخی ماددی یەکێتی باش نەبوو، بەخەیاڵما هات وتم با دوو مانگا بنێرم بۆ مام جەلال بۆ نێوزەنگ بۆ ئەوەی ماست و شیری هەبێ. بە برادەرانی ڕێکخستنی خۆماندا بەڕێم کرد.
کە گەیشتبوو، مام جەلال نامەیەکی بۆ نووسیبووم وتبووی برام تۆ کە مانگاکانت ناردووە، گۆلکەکانت لەگەڵ نەناردووە. ألإحْسانُ بِالتَمامِ. منیش نەمزانیبوو ئەگەر گۆلکەکان نەنێرم، شیرەکەی وشک دەکات. ئیشەکەم بوو بە ئیشی دووجار و گۆلکەکانیشم بۆ نارد. بەداخەوە شتەکانم سووتان، ئەگینا ئه و نامانە بمانایە، باش بوو و خۆشیش بوو. خۆزگە مام جەلال لەبیری مابێ، هەندێک لە هەڤاڵەکان ئەوانەی ئه و سەردەمە پێکەوە بووین، بۆ خۆشی وتبوویان خەڵکی ماستاو دەکات، بەڵام کاک مستەفا مانگا دەکات.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 6,604
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!