دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بەپێی ڕاپرسییەکی سەنتەری ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری ژنان زیاتر لە 80%ی ئافرەتان لە ترسی شێواندنی وێنەکانیان، ناتوانن وێنەی خۆیان لە پڕۆفایلی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دابنێن.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2018 سەنتەری ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری ژنان سمینیارێکی لەژێر ناوی (ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە، دەرەنجامی تێکەڵبوون بە فەزای مەجازی- سۆشیال میدیا) ڕێکخست.
هانا شوان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە سەنتەری ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری ژنان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: ساڵێکە لەنێو 1000 ئافرەتدا دەستیان بە ڕاپرسییەک تایبەت بە دۆخی ئافرەتان لە سۆشیال میدیا کردووە و دەرکەوتووە 80% تا 85%ی ئافرەتان ناتوانن وێنەی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دابنێن ئەوەش لە ترسی بردنیان لەلایەن خەڵکی دیکە و شێواندنیان.
ئاماژەی بەوەکرد: هەندێک لە ئافرەتان دوای دانانی وێنەی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک، وێنەکانیان بردوون یان هاککراون.
هانا شوان وتیشی: توانیومانە بە هاوکاری ئاسایش هەندێک لەو پەیجانەی کە سووکایەتی بە ئافرەتان دەکەن دابخەین و چەند کەسێکیش دەستگیربکەین، بەڵام هێشتا ئافرەتانی دیکەش لەژێر هەڕەشەدان.[1]
#31-10-2018#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,875
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!