دواڕۆ، کۆچەر عەلی
#وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم، ڕیزبەندی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی بۆ خوێندنی ساڵی 2017-2018 ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2018، بە چاودێری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕێوڕەسمێکی بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.
لە ڕێوڕەسمەکەدا یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا لە وتارێکدا ڕایگەیاند: ڕیزبەندی زانکۆکان لەسەر بنەمای هەشت پێوەری زانستی ئەنجامدەدرێت و لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و دواتر بەپێی بەرزی ئاستی ئەدا و پێشکەوتنی زانست و توێژینەوەی زانستی زانکۆکان هەڵدەبژێردرێن و پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمیان بۆ دیاری دەکرێت.
وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕێوڕەسمەکەدا ئەنجامی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆ حکومی و ئەهلییەکانی ڕاگەیاند کە بە پێی ئەنجامەکە کە لەسەر بنەمای گروپ دانراون، گروپی A تێدانییە و لە گروپی Bییەوە دەستپێدەکات و دابەشکراون بەسەر زانکۆ حکومییەکان و زانکۆ ئەهلییەکان (تایبەت).
لەزانکۆ حکومییەکان بەمشێوەیە بوو:
گروپی B وەک یەکەم گروپە و پێکدێت لە: زانکۆکانی سەڵاحەدین، #سلێمانی#، #سۆران#، کوردستان، #کۆیە#، #هەولێر#ی پزیشکی.
گروپی C: زانکۆی چەرمۆ، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی #دهۆک#، #گەرمیان#، #زاخۆ# و زانکۆی ڕاپەڕین.
گروپی D: زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک، پۆلیتەنکنیکی هەولێر و #هەڵەبجە#.
لەزانکۆ ئەهلییەکانیش ڕیزبەندییەکە بەمشێوەیە بوو:
گروپی B: زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی، کۆلێژی ئیشق، زانکۆی جیهان لە هەولێر، زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، زانکۆی کۆمار و زانکۆی نەورۆز.
گروپی C: زانکۆی جیهان لە کۆیە، زانکۆی جیهان لە سلێمانی، زانکۆی جیهان لە دهۆک، زانکۆی لوبنانی فڕەنسی.
یوسف گۆران، ئاماژەی بەوەشکرد: وەزارەتەکەیان دەزگایەکی گرنگ بەناوی (بۆردی دەزگای متمانەبەخشین) ڕادەگەیەنێت کە دەزگاکە سەربەخۆیە، ئەویش بە هاوکاری دامەزراوەی زێڤای ئەڵمانی دەبێت و لە ئاستی نێودەوڵەتی باوەڕپێکراو دەبێت.
وتیشی: لە هەنگاوی یەکەمدا 250 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی توێژینەوەی زانستی تەرخانکرا و داواش دەکەین لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان زیاتر پاڵپشتی له و پڕۆژەیەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکرێت.
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد[1]
=KTML_Bold=ریزبەندییەکە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:=KTML_End=
=KTML_Bold=زانکۆ حکومییەکان:=KTML_End=
$پاشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری توێژینەوەی زانستی:$
یەکەم: زانکۆی کوردستان/ هەولێر
دووەم: زانکۆی سۆران
سێیەم: زانکۆی سەلاحەدین
چوارەم: زانکۆی سلێمانی
پێنجەم: زانکۆی چەرمۆ
$باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری ستافی ئەکادیمی:$
یەکەم: زانکۆی هەولێری پزیشکی
دووەم: زانکۆی کوردستان
سێیەم: زانکۆی سۆران
چوارەم:زانکۆی کۆیە
پێنجەم:زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
$باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری چالاکی نێودەوڵەتی:$
یەکەم: زانکۆی کوردستان
دووەم: زانکۆی سۆران
سێیەم: زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
چوارەم: زانکۆی دهۆک
پێنجەم: زانکۆی ڕاپەڕین
$باشترین پێنج زانکۆ فیدباکی قوتابیان و خوێندکاران:$
یەکەم: زانکۆی ڕاپەڕین
دووەم: زانکۆی کۆیە
سێیەم: زانکۆی کوردستان
چوارەم: زانکۆی گەرمیان
پێنجەم: زانکۆی چەرمۆ
$باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری دڵنیای جۆری:$
یەکەم: زانکۆی کۆیە
دووەم: زانکۆی دهۆک
سێیەم: زانکۆی کوردستان
چوارەم: زانکۆی سەلاحەدین
پێنجەم: زانکۆی سلێمانی
$باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری چالاکی کولتووری و پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگە:$
یەکەم: زانکۆی دهۆک
دووەم: زانکۆی زاخۆ
سێیەم: زانکۆی سەلاحەدین
چوارەم: زانکۆی کۆیە
پێنجەم:زانکۆی کوردستان
$باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری کتێبخانە و گەیشتن بە سەرچاوە زانستییە ئاست بەرزەکان:$
یەکەم: زانکۆی کوردستان
دووەم: زانکۆی هەولێری پزیشکی
سێیەم:زانکۆی سۆران
چوارەم: زانکۆی سەلاحەدین
پێنجەم: زانکۆی ڕاپەڕین
$باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری بەدواداچوونی دەرچووان و دەستکەوتنی هەلی کار - کەرتی تایبەت و گشتی$
یەکەم: زانکۆی کوردستان
دووەم: زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
سێیەم: زانکۆی کۆیە
چوارەم: زانکۆی سلێمانی
پێنجەم: زانکۆی هەولێری پزیشکی
=KTML_Bold=زانکۆ ئەهلییەکان:=KTML_End=
پاشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری توێژینەوەی زانستی:
یەکەم: زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی
دووەم: زانکۆی جیهان
سێیەم: زانکۆی ئیشک
چوارەم: زانکۆی کۆمار
پێنجەم: زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی[2]
#21-11-2018#