ڕێوييەکی گەڕۆک لەشێرێکی نوستوو باشترە
ڕێوی نيشانەی تەڵەکەبازی و فێڵبازی و لەخشتەبردنە کەم وابووە ببێتە مايەی شانازی و مرۆڤيش حەز ناکات پێی بڵێی(ڕێوی) هەر لەبەر ئه و خاسيەتانەی کە هەيەتی، شێر هێمای خاوەن شکۆيەتی و پاشايەتی دارستانە بۆيە مرۆڤيش پێی ئاساييە پێی بڵێی بەشێر دەچيت، ئينجا لێرەدا(رێوی و شێر) بەراورديان پێکراوە و ڕێوييەکە خاسيەتی باشتری خراوەتە پاڵ بۆيە مرۆڤ له و بەراوردکارييەدا ئاساييە خۆشی بەخۆشی دەڵێت(ڕێوييەکی گەڕۆک لەشێرێکی نوستوو باشترە) واتە جولە و بزاوت ئەگەر ڕێويش بيکات باشترە و شتێکی وەچنگ دەکەوێت، بەڵام شێر بەشێری خۆی خەوتبێت هيچی دەست ناکەوێت.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 715
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!