سوپاسنامە بەناوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی ی.ن.ک
بۆ تەواوی ئەدیبان و نووسەران و ڕۆژنامەنووسان و تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان , سوپاس و پێزانی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین بۆ بەشداریکردنتان لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن و دواتر پرسەی هەڤاڵ و هاوکارمان #مستەفا ساڵح کەریم# نووسەر و ڕۆژنامەنووس , بەشداریتان لەگەڵمان بەشێک لەخەم و پەژارەی لەدەستدانی مستەفا ساڵح کەریم نووسەری ڕەواندینەوە, لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ ئێمە وەک هەڤاڵان و هاوکارانی لە مەکتەبی ڕاگەیاندن کە مامۆستا یاریدەدەری لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن بووه و هاوڕێی نزیک هەموان بووه و بۆ تەواوی ئەدیبان و نووسەر و ڕۆژنامەنووسانیش خەسارەتێکی گەورە بوو بەهۆی ئەوەی مستەفا ساڵح کەریم قەڵامێکی دیار و کاریگەری نێو مەیدانی ئەدەب و ڕووناکبیری و ڕۆژنامەنووسی بوو, دووبارە سوپاس بۆ بەشداریتان لەرێوڕەسمی ماڵئاوای له و کەڵە نووسەر و ڕۆژنامەنووسی گەلەکەمان
رەهبەر سەید برایم
لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی ی.ن.ک
#20-12-2018#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,815