بەڕێوەبەران و کارمەندان و پێشمەرگەکانی کوردسات، خۆشحاڵم بەشداریی هاتنەوەی ساڵێکی تری تەمەنی کەناڵەکەی هەمووان کەناڵەکەی کوردان دەکەم کە پێدەنێتە نۆزدەساڵەی تەمەنی.
لەم یادەدا دەستی ماندوونەبوونی یەک بەیەکتان دەگوشم و چەپکە گوڵی پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی هەمووتان دەکەم، ئومێدەوارم چۆن هەژدە ساڵی ڕابردوو جگە لەوەی کەناڵێکی ڕاگەیاندنی کوردی ڕەسەن بوون، زان#کۆیە#ک و دەروازەیەکی گەورەبوون، بۆ پێگەیاندنی ڕۆژنامەنووسی ئازا و ئازاد و لەخۆبوردوو هەر لەسەر ئەو ڕێچکەیە بەردەوام بن.
ئێوەن کە توانیوتانە ببنە مینبەری بڵندگۆیی ڕاستی بۆ هەموو دەنگ و ڕەنگێک، دروشمی کوردسات هی هەمووان لەبواری پراکتیکیدا جێبەجێبکەن، بۆیە من سەربەرزم پێتان.
وەک چۆن من هەژدە ساڵە شانازی بە ئێوە دەکەم و هەوڵ و ماندووبوونتان بەرز دەنرخێنم، دەبێت ئێوەش شانازی بە ڕابردووی هەژدە ساڵەی خۆتانەوە بکەن، چونکە ڕابەری مێژوویی گەلەکەمان مامی گەورە بەشداربووە لە دەستپێکی یەکەم ڕۆژی پەخشی کەناڵی کوردسات، بۆیە کوردسات جێی شکۆمەندانە.
کوردسات دەنگ و ڕەنگی ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسانە بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستان، ئێوە شکۆمەندن ئەوەتا بوونەتە میوانێکی ڕۆح سووکی هەموو ماڵێکی کورد، ئێوە بوونەتە هەوێنی ئاشتی، کۆمەڵایەتی، کوردسات نێرگزە جوانەکەی هەر چوار وەرزی ساڵە، گوڵە بۆنخۆشەکەی ماڵی هەمووانە.
لە کۆتاییدا، هیوای تەمەن درێژی و سەربەزی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
#شاناز ئیبراهیم ئەحمەد#
#01-01-2019#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,149
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!