هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# (HRE) لە دژی چەتەکانی جەبهەی شامی لە ناوچەی شێراوا چالاکییەکیان ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا 2 چەتە کوژران.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین دوێنێ لە دژی گروپی چەتەی جەبهەی شامی چالاکییەکیان ئەنجامدا و لەبارەی ئەو چالاکییەوە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
چالاکییەکانی #شەڕڤان#انمان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە عەفرین بەردەوامییان هەیە. لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەی کە تیمەکانمان ئەنجامیان دەدەن، هێزە داگیرکەرەکان گورزی قورسیان بەردەکەوێت و لەو چوارچێوەیەدا:
شەڕڤانمان دوێنێ 5ی کانوونی دووەمی 2019 / 15ی بەفرانبار لە گوندی گۆبەل لە ناوچەی شێراوای عەفرین لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی چەتەکانی جەبهەی شامی چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا 2 چەتە کوژران و ئۆتۆمبێلەکەشیان تێکشکێنرا.[1]
#06-01-2019#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,922
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!