هاوڵاتییەکی شارۆچکەی #خانەقین# زیاتر لە 100 دارخورمای لە ڕەگەوە هەڵکەندووە، بە مەبەستی ئەوەی لە شوێنەکیدا خانوو دروست بکات، پۆلیسیش دەستگیری کرد.
دوێنێ لە گەڕەکی ئیمام عەباس-ی شارۆچکەی خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە، 100 دار خورما لە ڕەگەوە هەڵکەندرا، بەمەش زیانێکی زۆر بە دارستان و ژینگەی خانەقین گەیشت.
بەگوێرەی لێدوانی دیار شەوکەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین بۆ ڕۆژنیوز، هاوڵاتییەک ئەو کارەی ئەنجامداوە و ویستوویەتی لە شوێنەکەیدا خانوو دروست بکا، لەکاتێکدا ئەو زەوییە موڵکی گشتییە.
بەڕۆژنیوزی وت: لەسەر بڕینی ئه و دارە خورمایانەی نێو شارۆچکەکە، کەسێک دەستگیرکراوە و دانی بەوەداناوە ویستویەتی شوێنی ئه و دارانەی هەڵیکەندووە داگیری بکات و تێدا خانویەک دروست بکات، بڕینەوەی دارەکان هیچ پەیوەندییەکی بەکردەوەی تیرۆریستی و کاری ترەوە نیە، هاوڵاتییەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە.
بڕینەوەی ئەو دارخورمایانە، ناڕەزایی هاوڵاتیانی خانەقینی بەدوای خۆیدا هێناوە و داوادەکەن، کە لایەنە پەیوەندیدارەکان سزای ئەو کەسانە بدەن، کە زیان بە ژینگە دەگەیەنن.
سەلام عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی کاری هەرەوەزیی خانەقین، دەڵێت: بڕینەوەی دار بۆ هەر مەبەستێک و لەلایەن هەرکەسێکەوە بێت کاریهکی خراپە و پێویستە ڕێگریی لیبکرێت.
هەروەها، ئیبڕاهیم زەریف، ژینگە پارێز، بەڕۆژنیوزی وت: بڕینەوەی ئەو دارانە زیانێکی گەورەی بە ژینگەی خانەقین گەیاندووە و تاوانە دەرهەق بەژینگەی ناوچەکە کراوە، بۆیە پێویستە بکەری ئەم کردەوەیە سزایەکی زۆر توند بدرێت.[1]
#09-01-2019#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,416
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!