بۆ بنەماڵەی خەباتکاری ناسراو مامۆستا #محەمەد مەلا قادر#
کۆچی دوایيی خەباتکار و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە هەردوو کابینەی یەکەم و دووەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسيی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، خەمبار و دڵتەنگی کردم. بەوبۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و خزمان و سەرکردایەتی و هەموو ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان و گەلی کوردستان دەکەم.
مامۆستا محەممەد مەلا قادر لە ڕۆژگارێکی زۆر سەختدا و دوو ساڵ دوای دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەستی بە کاری سیاسی کردووە و یەکێک بووە لەوانەی گەنجانی دەشتی #هەولێر#ی بەرەو کوردایەتی و چالاکی و کردەوەی ڕۆشنبیرانە و ڕۆشنگەری هاندەدا. بەردەوام بە تێکەڵاوکردنی باوەڕی پتەوی ئایینی و ڕۆحی کوردایەتی، باوەڕی خەڵکی کوردستانی بە شۆڕش و ئامانجەکانی شۆڕشی کوردستان بەهێزتر و فراوانتر دەکرد.
مامۆستا محەممەد مەلا قادر دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە ئاوارەیی و پێشمەرگایەتیدا نموونەیەکی خۆڕاگری بوو. دوای ڕاپەڕینی 1991 وەک وەزیر بەشداربوو لە کابینەی یەکەم و دووەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک یەکەمین و باڵاترین دامەزراوەی مەدەنی و یاسایيی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە کوردستان، ئەو شانازییەش شایانی خەباتی مامۆستا محەممەد مەلا قادر بوو.
ناوی مامۆستا محەممەد مەلا قادر لە مێژووی شۆڕشی کوردستان و پرۆسەی سیاسی و دیموکراسيی کوردستاندا بە زيندوويی دەمێنێتەوە. ڕۆحی مامۆستا شادبێت و سەبووری و دڵنەواییش بۆ هەمووتان لە خوای گەورە دەخوازم.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
#15-01-2019#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,221
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!