هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# (HRE) ڕایگەیاند، لە ڕێکەوتی 18 و 19ی کانوونی دوویەم لەهەرێمی عەفرین چەندین چالاکییان لەدژی داگیرکەران ئەنجامداوە و لەوچالاکییانەدا زیاتر لە16چەتە کوژراون.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا هاتووە، لە یەکەمین ساڵی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بۆسەرهەرێمی عەفرین، هێزەکانی ئێمە زنجیرەچالاکییان لەدژی بنکەو بارەگاکانی دگیرکەران ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەوچالاکییانەدا 16 چەتە کوژراون.
ڕاگەیەنراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین:
لە ڕێکەوتی 18ی کانوونی دوویەم/28ی بەفرانبار، هێزەکانی ئێمە لەگوندی خەلتای سەربەعەفرین لەدژی بارەگایەکی چەتەکان چالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا 2چەتە کوژران و3چەتەی تریش برینداربوون. لەبەردەوامی ئەوچالاکییەدا #شەڕڤان#انی ئێمە لە دژی گروپێک لەچەتەکانی سوڵتان مووراد و بەرەی شامیە کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی جەنازەی کوژراوەکانیان بوون، لەسەرڕێگەی ترندێ کەوتنە بۆسەی هێزەکانمانەوە و لەئەنجامدا 6 چەتەی دیکەش کوژران.
لە ڕێکەوتی 18ی کانوونی دوویەم، هێزەکانمان لەدژی بارەگای چەتەکانی فیرقەی حەمزە لەگوندی کێمارێ-ی ناوچەی شێراوا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا 4چەتەکوژران کە یەکێکیان سەرچەبوو و3 چەتەی تریش برینداربوون.
لەهەمان ڕێکەوتدا لەگوندی مەریەمێنێ-ی ناوچەی شەڕا، شەڕڤانانی ئێمە کۆبوونەوەیەکی چەتەکانیان کردە ئامانج. لەوچالاکییەدا ژمارەی کوژراو بریندارانی داگیرکەران نەزانراوە.
لە ڕۆژی 19ی کانوونی دوویەم/29ی بەفرانبار، هێزەکانی ئێمە لەدژی بارەگایەکی چەتەکانی فەیلەقی ڕەحمان چالاکییەکی سەرکەوتووانەیان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا 4چەتەکوژران و2چەتەی تریش برینداربوون.[1]
#20-01-2019#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,863
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!