ئەسپەشێ يان ئەتڕێ يان ئەفڕێ
ئەسپەشێ بەغارترين ئەسپە و باشترينی جۆرەکانيەتی، قاچەکانی باريکن و تيژڕه و وبەغارە، شۆڕەسواری هەبێت وەک بروسک و تارمايی دەڕوات و وەکو موس ڕێ دەبڕێت، لەچاوتروکانێک ڕەشبۆس(ئەسپەشێ) دەگاتە سەرت نايەڵێت يەک بەکلکی خۆت بڕۆيت ئەسپەشێ لە دێرزەمانەوە جێگەی متمانەی شۆڕەسواران بووە هەربۆيە لەزۆربەی داستان و ڕووبەرووبونەوەکان و سەروەرييەکان و قارەمانێتی ناوی هاتووە، ئينجا لێرەدا کە بووە بە ئيديۆم بەهۆی تيژڕۆيەتی لە ڕێگاوبانان هەندێجار ئەم تيژڕۆيە دووچاری پێکانی دەکات کە پێکاش ئەوا چەندين تەقەڵە لێ دەدات ئەگەری زۆری هەيە قاچەکانی يان ملی بشکێت بەمەش ئەسپێتی خۆی لەدەست دەدات و کەڵکی مەيدانی نامێنێت(تڕ)ينی بۆ بەکارهاتووە، خۆ ئەگەر کارەکەی پێ ئەنجامدرا هيچ وڵاغێکيتر نايگاتێ(فڕ)ينی بۆ بەکارهاتووە، وەک گره و کردنە لەسەر ئەسپە شێ و ئەوانەی بە ئەسپی شێ دەچن لەبەر چالاکيان يان دەردەچن و سەردەکەون يان توشی هەڵدێر دێن و مليان دەشکێت بۆيە بەدەربڕينەوە وتراوە(ئەسپەشێ يان ئەتڕێ يان دەفڕێ).
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,430
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!