بەڕێزان خانەوادە ونووسەر و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو کاک ئەکرەمی ساڵحی ڕەشە
بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی نووسەرو مێژوونووس کاک ئەکرەمی ساڵحی ڕەشە-مان بیست، بەم بۆنە غەمناکەوە، پرسەی خۆمان ئاڕاستەی هەموولایەکتان دەکەین و بەشداری غەم وپەژارەتانین.
خوالێخۆشبوو کاک ئەکرەم، نووسەرێکی بەتوانا و مێژوونوسێکی لێهاتوو بوو، لەڕێی بابەت و بڵاوکراوەکانی سودێکی باشی بە خوێنەران و سێکتەری مێژوو لە کتێبخانەی کوردیدا گەیاندووە، بۆیە هەمیشە لە یادمان دەبێت و لە دڵی خەڵکی شارە حەیاتەکەمان، #سلێمانی#، بە زیندویی دەمێنێتەوە.
لەپەروەردگاری مەزنمان داوایە، گیانی پاکی کاک ئەکرەم بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، سەبوری ودڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆک وەزیران
#25-01-2019#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,799