برای بەڕێزم کاک حازم #تەحسین بەگ#
بەڕێزان تەواوی ئەندامانی بنەماڵەی بەڕێزی میر تەحسین سەعید عەلی بەگ
سڵاوێکی برایانەی گەرم...
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی میر تەحسین بەگ میری ئێزیدیخان و تەواوی ئێزدییانی جیهانمان پێگەیشت، کۆچی دوایی میر تەحسین بەگ هەموو لایەکمانی خەمبارکرد، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرزەکەتان و جڤاتی ڕۆحانی ئێزدی و تەواوی ئێزدیانی کوردستان و جیهان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
بێگومان میر تەحسین بەگ ڕۆڵێکی کارای هەبوو لە ئاشتەوایی کۆمەڵگا و قوڵکردنەوەی زیاتری گیانی برایەتی و بەیەکەوە ژیان لە نێو پێهاتەکانی کوردستاندا، بۆیە لەدەستدانی کەسایەتییەکی وەک میر تەحسین بەگ زیانێکی گەورەیە بۆ تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان، ئومێد دەکەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت و لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە میر تەحسین بەگ بخاتە بەر ڕەحمەت و دلۆڤانی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
لەگەڵ ڕیزی دووبارەماندا.
براتان
#غەفوور مەخمووری#
سکرتێری گشتیی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
#28-01-2019#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 4,239
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!