هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# (HRE) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، ڕۆژی 6 و 7ی شوباتی 2019\16 و 17ی ڕێبەندان لە ناوچەی جندرێس و شێراوا-ی سەر بە عەفرین دژی هێزە داگیرکەرەکان زنجیرەچالاکییەکی کاریگەریان ئەنجام داون.
لە ڕاگەیەنراوی هێزەکانی ڕزگاریی عەفریندا هاتووە:
6ی شوبات\16ی ڕێبەندان، #شەڕڤان#انمان لە ناوچەی جندرێس-ی عەفرین چالاکییەکیان دژی ئۆتۆمبێلی سەرچەتە کی گرووپی جەیشی شەرقیە ئەنجام دا کە ناوی غانم خەلەف ناسراو بە ئەبوو حەکیم-ە. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە تێکشکێنرا و سەرچەتەکەش بریندار بوو.
6ی شوبات\16ی ڕێبەندان، لەسەر ڕێی گوندی باسووت-ی سەر بە ناوچەی شێراوا ئۆتۆمبێلێکی گرووپی چەتەی فیرقەی هەمزە کرایە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا 3 چەتە بە ناوی عەلی ساڵح دبس، ئەحمەد حبوش، ئەیهام محەمەد بریندار بوون.
7ی شوبات\17ی ڕێبەندان، شەڕڤانانی ئێمە لە گوندی کیمار-ی ناوچەی شێراوا لە دژی چەتەیەکی سەر بە گرووپی فیرقەی هەمزە چالاکییەکی نیشانەشکێنییان ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا چەتەیەک بەسەختی بریندار بوو.
7ی شوبات\17ی ڕێبەندان، شەڕڤانانی ئێمە لە گوندی کەفەر نەبۆ-ی سەر بە ناوچەی شێراوا دژی مۆڵگەیەکی چەتەکانی سەر بە گرووپی فیرقەی هەمزە چالاکییەکیان ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا 2 چەتە بریندار بوون.[1]
#08-02-2019#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,831
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!