لە #سلێمانی# پاشماوەی نەخۆشخانە ئەهلییەکان تێکەڵی پاشماوەی ئاسایی دەکرێت و تاوەکو ئێستا شوێنێکی گونجاو بۆ سووتاندن و لەنێوبردنی پاشماوەی نەخۆشخانە ئەهلییەکان دروستنەکراوە.
بەرپرسی کۆنترۆڵی پیسبوون لە تەندرووستی سلێمانی دەڵێت، سێ کورەی سووتاندنی پاشماوەی نەخۆشخانەکان داندراون، بەڵام نەکەوتوونەکار و تاوەکو ئێستا پاشماوەی 10 نەخۆشخانەی تایبەت کە مانگانە نزیکەی 10 تۆن دەبێت لەگەڵ خۆڵ و خاشاکی دیکە لە تانجەڕۆ تێکەڵ دەکرێن، بەمەش مەترسیی هەیە چەندین نەخۆشیی بۆ ئەو کەسانە بگوازنەوە کە لەو شوینە کاردەکەن.
د.شوان جەلال، پزیشکی نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ دەڵێت: چەند ساڵێکە پاشماوەی نەخۆشخانەکان به و جۆرە فڕێدەدرێت و
وەزارەتی تەندروستی چارەسەری ئه و کێشەیەی نەکردووە، دوای فشار و دەرکەوتنی زەره و زیانی بۆ سەر هاونیشتیمانیان تازە سێ کورەی سوتان بە پاشماوە پزیشکییەکانی تایبەت بە نەخۆشخانە تایبەتییەکان دانراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کاری پێناکرێت.
لە شاری سلێمانی 10 نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، بەپێی قسەی خۆیان مانگانە نزیکەی 10 تۆن پاشماوەی پزیشکییان هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئه و پاشماوانە کە مەترسیدارن بۆ مرۆڤ جیا نەکراونەتەوە و لەگەڵ خۆڵ و خاشاکی دیکە لە تانجەڕۆ کە ڕۆژانە چەندین هاونیشتیمانی دەست دەکەنە ناو ئه و پاشماوانە بۆ پەیداکردنی بژێوی ڕۆژانەی خۆیان و مەترسیی هەیە
تووشی نەخۆشییە گوازراوەکان ببن.
بەپێی قسەی پزیشکەکان ئه و پاشماوە پزیشکیانە دەبێت لە سەروو هەزار پلەی گەرمی بسووتێنرێن و دواتر خۆڵەکەشی بە قوڵی 3 مەتر بخرێتە ژێر زەووی چونکە مەترسی دارە هەم بۆ مرۆڤ هەم بۆ پیسبوونی ژینگەی ناوچەکە.[1]
#13-02-2019#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,872
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!