ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون لەسەرماڵپەڕەکەی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و بەرپرسایەتیی خۆی لە تەقینەوەکەی دوێنێ-ی جندرێس-ی #عەفرین#ی ڕاگەیاند کە 8چەتە وئەندامی دەزگەی هەواڵگری تورکیای تێدا کوژرا.
دوێنێ لە شارۆچکەی خندوورای ڕۆژئاوای جرابلۆس کە لەلایەن دەولەتی تورکیا وچەتەکانەوە داگیرکراوە، تەقینەوەیەک ڕوویدا. لەئەنجامی ئەوتەقینەوەیەدا 4چەتە و4 ئەندامی دەزگەی هەواڵگری تورکیا کوژران.
ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون لەسەرماڵپەڕەکەی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و بەرپرسایەتیی خۆی لە تەقینەوەکەی دوێنێ-ی جندرێس-ی عەفرینی ڕاگەیاند و وتی ئەوچالاکییە لەچوارچێوەی تۆڵەسەندنەوەی باکووری سووریا ئەنجامدراوە. ئەوچالاکییە تۆڵەسەندنەوە بوولە داگیرکەران وهاوکارەکانیان کە دەستیان هەبوولەداگیرکردنی عەفرین وئاوارەکردنی هاووڵاتیان.
ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون دەستنیشانیکرد کە ئەوچالاکییە هاوکات بوولەگەل چالاکییەکەی عەفرین کە بەدەیان داگیرکەری تێدا کوژرا.
ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون لە ڕاگەیەنراوەکەی خۆیدا جەختی لەوە کردەوە کە چالاکییەکانیان لەدژی داگیرکەران وهاوکارەکانیان کە دەستیان هەیە لەداگیرکردنی عەفرین وکوشتنی هاووڵاتیاندا بەردەوام دەبێت.[1]
#22-02-2019#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,757
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!