ئێمە ئەم کۆنفڕانسە دەکەینە دیاری بۆ شەهیدانی شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوین. هەروەها دەیکەنە دیاری بۆ ڕێبەری نەتەوەی دیموکراتی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# کە زەمینەی گونجاوی ئەم کۆنفڕانسەی داناوە. ئەم کۆنفڕانسە لە دژی گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان کار دەکات و فەلسەفەی ئۆجالان بە بنەمای تێکۆشانی خۆی دادەنێت. کۆنفڕانس سڵاو ئاراستەی بەرخۆدانی مانگرتنەکان دەکات لەنێویاندا لەیلا گیوڤەن. هەروەها خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت لە جێبەجێ کردنی ئامانجەکانیان.
سڵاو لە بەرخۆدانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژن و هێزەکانی سووریای دیموکراتی دەکەین کە هەرێمەکەیان لە تێرۆر ڕزگار کردووە.
ئێمە ئەم کۆنفڕانسە دەکەینە دیاری بۆ هەموو پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە جێی خۆیان لە شۆڕشدا گرتووە. هەروەها سڵاو له و گەنجانەی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکەین کە بە خوێنی خۆیان شۆڕشیان پاراستووە.
ئەم کۆنفڕانسە دەستکەوتەکانی شۆڕشی پیرۆز لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هێرشەکانی ئیمپریالیزم دەپارێزێت. کۆنفڕانس، گەنجی توونسی محەمەد بووعەزیزی وەک مەشخەڵی گەل و گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ناوبرد و 17ی کانوونی یەکەمی وەک ڕۆژی یادکردنەوەی ئه و دەستنیشان کرد.
ئەم کۆنفڕانسە لە دژی هێرشەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و فاشیزمی دیکتاتۆر تێکۆشان دەکات. کۆنفڕانس شۆڕشی زیهنی بەبنەما دەگرێت و لە بەرانبەر هەموو هێرشەکانی دژ بە گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوین تێدەکۆشێت. کۆنفڕانس، تورکیا وەک دوژمنی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەبینێت و حکوومەتی تورکیا وەک سەرچاوەی تێرۆر لە لیبیا، عێراق، سووریا، میسر، سوودان و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین دەبینێت و لە دژی ئەمە تێکۆشانێکی هاوبەش دەکات. کۆنفڕانس، سڵاو ئاراستەی بەرخۆدانی گەلی فەلەستین دەکات و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین ڕەتدەکاتەوە. هەروەها کۆنفڕانس ئەمەریکا، ڕووسیا، ئێران، تورکیا و قەتەر وەک بەرپرسی ئاڵۆزییەکانی سووریا دەبینێت. کۆنفڕانس بانگی پشتگیری شۆڕشی گەلی سوودان بۆ ئازادی و یەکسانی دەکات. لە هەمان کاتدا بانگی پاراستنی گەلی دورزی، ئەرمەنی، ئێزدی، کاکەیی، لووڕی، سوریانی و هەموو کەمەنەتەوەکانی هەرێمەکە دەکات. ئەم کۆنفڕانسە ئه و دەوڵەتانە شەرمەزار دەکات کە نەیانهێشتووە گەنجان بەشداری لەم کۆنفڕانسەدا بکەن. کۆنفڕانس، بۆ پشتگیریی گەنجانی لیبیا، توونس، میسر، مەغریب و جەزائیر کار دەکات. خۆی بە لایەنی پەیوەندیدار دەزانێت لە دژی قڕکردنی سوریان و ئەرمەن و هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین. کۆنفڕانس سیستەمی هاوسەرۆکایەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەبنەما وەردەگرێت.[1]
#23-02-2019#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,016
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!