شەنگال دەبێت برینەکانی ساڕێژ بکرێت، نەک جارێکی تر شەهید بکرێتەوە
لەمێژووی ڕابردوودا 74 جار فەرمان و کۆمەڵکوژیی لەسەر شەنگال بەڕێوە براوە، دواهەمینیشیان لە3/8/ 2014 و بەدەستی چەتەکانی #داعش# و بەپیلانی هەندێ هێزی نێودەوڵەتی و هەرێمی و بەتایبەتیش دەوڵەتی تورکیا بەڕێوە چوو. له و فەرمانەدا زیاتر لە 5000 کەس لە خەڵکی شەنگال و دەورووبەری کۆمەڵکوژکران، ئه و کارەساتەش ویژدانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خسته ژێر بەرپرسیارێتی و تاکو ئاوڕێکی لێبدەنەوە، لەوەش گرنگتر خەڵکی ئێمەی ئێزدی و بەپاڵپشتی هەندێ هێزی کوردی توانییان خۆیان بپارێزرێن و خاوەندارێتی لە باوەڕ و خاک و خەڵکی خۆیان بکەن. لەئێستاشدا خاوەن هێزی پاراستنی خۆیانن و لەخۆبەڕێکخستن کردنیاندا ئێستا بوونەتە خاوەن ئیدارەیەکی خۆماڵی و خۆبەڕێوەبەر.
بەڵام دیارە هەموو ئەوانەی نەیانویستووە خاوەندارێتی لەخۆیان بکەن، بەم کارەی ئێزدیەکان نارەحەتن و لەهەوڵی ئەودان جارێکی تر ئه و ئیرادەیە تێکبشکێنن، ئێمە پێمانوایە جێگەی ڕەخنەیه و شەرمەزارییە، کە له ئێستادا هیچ هێزێک ماف بەخۆی بدات هێرشی سەر گەلی ئێمەی کورد لە شەنگال بکات. مێژووی ڕابردووش ئەوەی سەلماندووە هیچ هێزێک نەیتوانیوە پارێزگاری لە خەڵکی ئێمەی ئێزدی بکات، بەهێزەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە، مافێکی ڕەواشە هەر پێکهاته و باوەڕمەندیەکیش لەچوارچێوەی پاراستنی خۆیدا هێزی پاراستنی خۆی هەبێت، بەتایبەتیش لەئێستادا ناوچەکە لەنائارامی دایە و بەدۆخێکی شەڕ و ئاڵۆزیدا تێپەڕ دەبێت و هێشتاش برینەکانی کارەساتی کۆمەڵکوژی شەنگال ساڕێژ نەبووە و دیلەکانیان لە دەستی داعش ڕزگاریان نەبووە و گۆڕە بەکۆمەڵەکان هەڵنەدراونەتەوە، هێشتاش ئاوارەکانی شەنگال و دەوروبەری نەگەڕێنراونەتەوە شوێنی خۆیان. بەڵام هێرش دەکرێتەوه سەر شەنگال.
ئێمە پێمان وایە ئەوە کاریگەری دەستی دەرەکییه و دەسەڵاتدارانی عێراق دەبێت خۆیان له و کاریگەرییەیان ڕزگاربکەن، بەتایبەتی ئەوانەی گشت عێراق و شەنگالیشیان ڕووبەڕووی ئه و کارەستانە کردەوە، دەبێت لەئێستادا ڕەوایی بدرێت بەخۆپاراستنی ئێزدیەکان و ئەوەی پێویستە لەئێستادا بکرێت گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و ئه و ناوچانەیە، ڕزگارکردنی دیل و گەڕان بەدوای ونبووەکاندا، نەک هێرش کردن بۆسەر شەنگال.
بۆیە داوا دەکەین دەسەڵاتدارانی عێراق و هەموو هێزە ئازادیخواز و دیموکراتی خوازەکان هەرچی زووە ڕۆڵی خویان ببینن له ئاسایی کردنەوەی ئه و دۆخەدا، گرنگیشە هەر هێزێک لەوە تێبگات ئەوان توانییان خۆیان ڕزگار بکەن و دەبێت ئه و هێزەش بەفەرمی بناسێنرێت، تاوەکو ئەوکاتەی گرنتی پاراستنی ئێزدیەکان دەکرێت و دەبێت ئه و ڕاستیەش قەبوڵ بکرێت کە ئه و ئیدارە خۆبەڕێوەبەرییەی لەشەنگال و ناوچەکە هەیە بەرهەمی ڕەنج و تێکۆشانی خۆیانه و دەبێت پەسەند بکرێت.
#20-03-2019#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,744
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!