بەناوی خوای تاک و بێ هاوبەش
کوورتە ژیانی وەرگێڕ
ناوی عەباس محەمەد ئەمین عەبدولکەریمە، لە شارەدێی سەقەڵای لەدایک بووە، قۆناغەکانی خوێندنی ئەکادیمی بڕیوە، پەیمانگای ئیسلامی لە هەڵبجەو پاشان زانکۆ لە بەغدا، کۆتا بڕوانامەی ماسترە لە بواری زانستی فەرموودە ناسی (علوم الحدیث) لە زانکۆی ئێراقیە ساڵی 2010-2011 لای زۆرێک لە مامۆستایانی ئایینی خوێندویەتی لە شاری هەڵبجە و ناوچەی هەورامان و بەغدا، بەشداری چەندین خولی گەشەپێدانی پەروەردەیی کردووەو چەندین ساڵ لە زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان وانەی وتوەتەوە، لە بواری وەرگێڕانی کاری باشی کردووە، چەندین پەڕتووکی وەرگێڕاوە لەوانە:
1-تەفسیری (تیسیر الکریم الرحمن فی تفسیر کلام المنان) زانای پایە بەرز عەبدولڕەحمانی کوڕی ناصری سەعدی.
2- تاوانە گەورەکان (الکبائر) ئیمامی زەهەبی.
3-نەخۆشییەکانی دڵ و گومانەکانی، زانای پایە بەرز ئیبنو تەیمیە.
4- ڕێگای خواناسان بەرەو بەهەشتی پەروەردگاری جیهانیان. ئیمامی غەزالی.
5- (فتح المجید) لە شەرح کردنی پەڕتووکی تەوحید، محەمەدی کوڕی عەبدولوەهاب.
6- (السنن النسائی المجتبی) ، ئیمام نەسائی، بە تەحقیقی (شعیب الأرنئوط) .
7-هاوڕی چاکەکان هەلبژێرەو ببە بە یەکێک لە ئەوان، خاوەنی ڕون هیرون.
8-بنەماکانی لێکۆڵینەوەی زانستی بۆ قۆناغەکانی کۆلێژ ماستەر دکتۆرا.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.facebook.com/abas.mohemmed=KTML_Link_External_Between=facebook/abas.mohemmed=KTML_Link_External_End=