بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەڕێزان بەخێربێن سەرچاوان
زۆر سوپاستان دەکەین بۆ خێرهاتنتان و زۆر خۆشحاڵین بە هاتنتان.
سوپاس بۆ خوای گەورە کە یارمەتیداین بۆ ڕێکخستنەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دوای هەڵبژاردنی 30ی ئەیلووی ساڵی ڕابردوو. سوپاس بە گەلی کوردستان بۆ خۆڕاگریان بەرامبەر زۆر لە تەحەدیات و پیلانی جۆراوجۆر، سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان.
لە ئەنجامی هەڵبژاردنی 30 ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو هەلومەرجێکی تازە هاتە پێشەوە، ئەوەبوو لە پرۆسەیەکی دیموکراتیدا سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرا، ئەمڕۆش سەرۆکی هەرێم سوێندی یاسایی خوارد و لە سبەینێوەش هەنگاوەکانی دامەزراندنی حکومەتی هەرێم دەستپێدەکات.
لێرەدا من پیرۆزبایی لە #نێچیرڤان بارزانی# دەکەم و داوای سەرکەوتنی بۆ دەکەم و بە هەموو توانایەک پشتگیری دەکەم.
داوای جیددیم لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ ئەوەیە، کە پێکەوە هەوڵبدەن هەرچی زووترە ئەو کێشانەی کە ماون چارەسەریان بکەن، بەتایبەتی ئەو کێشانەی کە لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم یان ناوچەکانی کێشە لەسەر، چونکە ڕۆژبەڕۆژ کێشەکان زیاتر قووڵتر دەبن و جێگەی مەترسی جیددین.
#10-06-2019#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,696
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!