ڕەخنەگرو ڕۆژنامەنووس و نوسەر و فۆتۆگرافەر.
=KTML_Bold=ئەندامی کارای سەندیکانی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان.=KTML_End=
پشتیوان محەمەد محەمەد (لە زاری خۆیانەوە)
لەدایک بوی 31/12/1981 گوندی کچان، ناحیەی سەنگاو، چەمچەماڵم
بڕوانامە: شەشی سەرەتاییم هەیە
لەساڵی 2005وە لەڕۆژنامەی کوردستانی نوێ و چاودێردا کاری ڕۆژنامەوانیم دەست پێکردووە، لەهەمان ساڵدا وەک وێنەگرو پەیامنێری کوردسات دامەزراوم ئێستاش نوێنەرایەتی ئەوکەناڵە دەکەم لەقەزای چەمچەماڵ...
لەناوەڕاستێ ئەمساڵدا(2019) یەکەمین کتێبم بەناوی بەشێک لەجینۆسایدو مێژووی سەنگاوم بڵاو کردەوە، کتێبەکە لەچواربەشی سەرەکی پێکهاتووەو یەکێکە لەکتێبە گرنگەکانی بواری جینۆسایدوو مێژوو، هەروەها ناساندنی تەواوی گوندەکانی سەربەناحیەی سەنگاو و چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگەو چەند شایەتحاڵێکی ئەنفالی لەخۆگرتووە، هەروەک بەشێکی تری کتێبەکە باسی هێزو دەسەڵات و چۆنییەتی گرتنی دەسەڵاتی حزبی بەعس و کەسایەتییەکانی حزبی بەعسی ڕووخاوی لەخۆگرتووە، ئەمانەو چەندبابەتێکی تری گرنگ.
لەماوەی کاری ڕۆژنامەوانیدا چەندین پێشانگەی فۆتۆگرافی شیعریم کردۆتەوە، کەبەشێکیان ڕەخنەیی بوون و لە هەردوو ڕۆژنامەی کوردستانی نوێی و چاودێردا بڵاو کراونەتەوە.
لەداهاتوودا بەنیازی نوسینی دووکتێبی ترم لەبواری ئەدەبی و جینۆسایدی گەلی گورد.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,583
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!