بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ کاروباری نیشتەجێبوون ڕایگەیاند، نۆ هەزار و 148 یەکە لەژێر دروستکردندان کە زۆربەی گرێبەستەکانی لە ساڵانی 2011 و 2012 واژۆکراوە و بە قیستی 25 ساڵ دەدرێتە هاونیشتمانییان.
ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ کاروباری نیشتەجێبوون لەکاتی بەشداریکردن لە بەرنامەی مژاری ڕادیۆی ڕووداو ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا 882 یەکە لە #سلێمانی#، #کەلار# و چوارقوڕنە دابەشکراون، بەڵام ئەوانی دیکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ماونەتەوە و داوای پارەمان کردووە بۆ تەواوکردنیان.
ئاگرین عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەک لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێکهێنراوە کە نوێنەری وەزارەتەکانی دارایی، پلاندانان و فەرمانگە ئەندازیارییەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی تێدایە بۆ پرۆژەی خێرا و بەپەلە، لەم هەفتەیەدا 132 یەکەی نیشتەجێبوون تەواوکران و بە تیروپشک بەسەر هاونیشتمانیاندا دابەشدەکرێن.
بە گوتەی ئاگرین عەبدوڵڵا، بۆ تەواوکردنی خێرای 612 یەکەی دیکەی نیشتەجێبوون، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای چوار ملیار و 750 ملیۆنی لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە.
رۆژی سێشەممە ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ کاروباری نیشتەجێبوون بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، لە شارۆچکەی #ڕانیە# 48 یەکە و لە #قەڵادزێ# 84 یەکەی نیشتەجێبوون لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەوە تەواوکراون و ئامادەکراون بۆ دابەشکردنیان بەسەر هاونیشتمانییاندا.[1]
#07-11-2019#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,698
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!