$باکووری کوردستان$
- پارێزگاری #شرناخ# 15 هەرێمی لە هاوڵاتیانی مەدەنی قەدەغەکرد و بۆ ماوەی 15 ڕۆژ وەکوهەرێمی ئاسایشی تایبەتی کاتی ڕاگەیاند.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی گوێزەکوێرەی #مەریوان# و دانیشتووی ئەو شارە، بە ناوی عوسمان دڵاویز، تەمەن 30 ساڵ، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، دەسبەسەر کرا.[7]
$باشووری کوردستان$
- لە بەرامبەر پشتگوێخستنی داواکارییەکانیان و جێبەجێنەکردنی ئه و بەڵێنانەی کە پێیان دراوە لە بارەی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی نوگرە سەلمان و تۆپزاوە لە سەرەمەزاری شەهیدانی #هەڵەبجە# گردبوونەوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376051/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کەسوکاری ئەنفالکراوانی نوگرە سەلمان لە هەڵەبجە گردبوونەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کەسوکاری ئەنفالکراوانی نوگرە سەلمان لە هەڵەبجە گردبوونەوە=KTML_ImageCaption_End=
- درەنگانێکی شەوی ڕابووردوو، کەسێکی نەناسراو تەقەی لە ماڵی مەلای گوندی (دێلۆ) لە #پشدەر# کردووە و شوێنەواری حەوت فیشەک بە ماڵی مامۆستاکەوە هەیە بەڵام ڕووداوەکە زیانی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.[1]
- پێشانگەیەکی شێوەکاری بۆ خانمە شێوەکاری ئێرانی، مەریەم شێرزاد لە گەلەری سەندیکای هونەرمەندان لە #هەولێر# کرایەوە.[2]
- لیژنەی تەندروستی پەرلەمان ڕایدەگەیەنێت بەپێی بەدواداچونەکانیان تائێستا لە هەرێم هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارنەکراوەو پێویستە وەزارەتی تەندروستیش ڕێنمایی زیاتر بڵاوبکاتەوە.[3]
- ئاسایشی #گەرمیان# دەستگیرکردنی تیرۆرستێکی #داعش# ڕاگەیاند کە زانیاری جموجوڵی هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی پێشمەرگەی لە سنووری #خانەقین# بەو گرووپە تیرۆرستییەداوە و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنجامدەری تەقینەوەکەی بازگەی #باوە مەحمود# هەبووە کەهێزەکانی ئاسایشی خانەقینی کردبووە ئامانج.[3]
- دوای ئەوەی لە بەشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی گشتی #کەلار# ژمارەیەک پێداویستی پزیشکی دەدزرێت، نۆ فەرمانبەر و یاریدەدەری پزیشک و کرێکار و هەروەها دوکاندارێکیش دەستگیر دەکرێن.[1]
- لە گوندی قەرەیاتاغ لەسەر ڕێگەی #قەرەتەپە# و گوڵاڵە چەند چەکدارێک بازگەیەکی ساختەیان داناوە و سێ هاووڵاتییان ڕفاندووە.[2]
- پێشمەرگەیەک بە ناوی سەرهەند سوارە محەمەد خەڵکی سنووری ڕاپەڕین و پێشمەرگەی لیوای (128) لە چەمی ئاوە سپی، کە کەوتووەتە نێوان هەردوو گوندی قەڵا و مەحمودبەگ لە ئاکامی تەقینەوەی نارنجۆکێکی خۆی، شەهید بوو.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەنجوومەنی تل ڕەفعەت و #عەفرین# هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی بۆ سەر گەلانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا و گەلانی عەفرین ئیدانەکرد.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376051/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک لە تل ڕەفعەت ئیدانەکرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک لە تل ڕەفعەت ئیدانەکرا=KTML_ImageCaption_End=
$دەرەوەی کوردستان$
- پارێزەران و سیاسەتمەدارانی ئەوروپا لە بەلجیکا سەبارەت بە بڕیاری دادگای بەلجیکا(#پەکەکە# ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نییە)، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا و ئاماژە بۆ ئەوەکرا، ئەو بڕیارە ڕێگایەکی گرنگی کردەوە.[4]
- تەرمی ژنێکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی چنوور یونسی لە کەناراوی سەیرانگەی کۆنیائاڵتی لە شاری ئەنتالیا دۆزرایەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئەنتالیا، ژنەکە ناوی چنوور یونسی بووە، تەمەنی 41 ساڵ بووە و تەرمەکەی سێ ڕۆژ لەمەوبەر لە نزیک کەناراوەکانی سەیرانگەی کۆنیائاڵتی دۆزراوەتەوە.[2]
- دەستێوەردانەکانی دەوڵەتی تورک لە لیبیا بەردەوامە، لەوچوارچێوەیەدا وتەبێژی سوپای نیشتیمانی لیبیا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک دوو کەشتی جەنگیی هەڵگری موشەکی دژە فڕۆکە و سیستەمی پاراستنی ئاسمانین گەیاندووەتە ئاوەکانی تەرابلووس.[6]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376051/0015.JPG=KTML_Photo_Alt=پەڕڵەمانتارێکی یۆنانی ئاڵای داگیرکەری تورک دەدڕێنێت=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376051/0015.JPG=KTML_Photo_End=
- وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغلۆ، هۆشداری دایە (بێچووەکانی ئەوروپا) و گوتی: پێویستە منداڵانی بێچووی ئەوروپا بێ موبالات و ڕەگەزپەرست نەبن. سنووری خۆیان بزانن. ئەم وتەیەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، دوای ئەوە هات، ئەندامێکی یۆنانی لە پەرلەمانی ئەوروپا، ئاڵای تورکیای دڕاند. چاوشئۆغلۆ، لە ڕێی تویتەرەوە نووسیویەتی: ئه و ئەقڵە ڕەگەزپەرستە باش دەزانێت ئێمە چۆن ئه و دەستانە دەشکێنین کە ئاڵای ئێمە دادەگرێت و فڕێی دەدات.. پێویستە منداڵانی ڕەگەزپەرستی ئەوروپا پابەندی سنووری خۆیان بن.[2]