$باکووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، لە ناوچەی توشبا لە #وان# بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هونەرمەند #جەعفەری ماملێ# لە شاری #مەهاباد# بە خاک سپێردرا.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376658/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=جەعفەری ماملێ بە خاک سپێردرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=جەعفەری ماملێ بە خاک سپێردرا=KTML_ImageCaption_End=
- سێ زیندانیی لە زیندانی ناوەندیی شاری #ورمێ#، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بە تۆمەتی پێوەندییدار بە ماددەی سڕکەر بە ئێعدام مەحکووم کرد. شوناسی ئەو سێ زیندانییە شاران تووفانی، ئەحمەد باشوو لە بەندی 14 و هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە که لە بەندی 15 دایه و شوناسی ڕوون نەبووەتەوە.[7]
- هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی گوندی نەرگسڵەی ناوچەی چلچەمەی شاری #دیواندەرە#، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هەواڵنێری کوردپا، شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردەی فەرهاد مواردی ڕاگەیاندووە.[7]
$باشووری کوردستان$
- بە زۆرینەی دەنگ، هەریەک لە #بافڵ تاڵەبانی# و #لاهور شێخ جەنگی# بوونە هاوسەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#.[1]
- سکرتێری مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، #فازڵ میرانی#، ڕایگەیاند، یەکێتی هەر بڕیارێک بدات و هەر کەس دەکاتە سەرۆک یان هاوسەرۆکی خۆی ئێمە پیرۆزبایی لێدەکەین.[5]
- ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کۆی دەنگ پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی پەسەندکرد.[1]
- هێزەکانی ئاسایشی #گەرمیان# بە هاوکاری هێزەکانی ئۆپراسیۆنی #سلێمانی# ئۆپراسیۆنێکیان بۆ سەر ناوچەی غەڕه و پەڵکانەی نێوان شارۆچکەی #کفری# - #خورماتوو# ئەنجامدا و دوای ڕووبەڕوبوونەوه و تەقەکردن لەگەڵ چەند چەکدارێکی #داعش#، ئەمیرێک و دوو چەکداریان دەستگیرکران.[3]
- دوکاندارانی بازاڕی قەیسەریی #کەرکووک# گردبوونەوە و داوای کردنەوەی بازاڕەکە و پێدانەوەی دوکانەکانیان کرد.[6]
- گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیێنێت #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بودجەیەکی پێویستی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تەرخانکرد.[4]
- 11 مامۆستای وانەبێژی کچ لە #حاجی ئۆمەران# دوای ئەوەی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەفر لە شوێنی مانەوەیان دەرگای لەسەر داخستبوون و گیریان خواردبوو، ئەمڕۆ لەلایەن کەسوکاریان و چەند گەنجێکی ناوچەکەوە ڕزگار کران.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هاوڵاتیانی شاری #حەسەکە# و گوندەکانی تەرمی حسێن عەلی عید #شەڕڤان#ی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن و ئەحمەد مەنسور (شاهۆز حەسەکە) شەڕڤانی #قەسەدە#یان بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە بەخاکسپپارد.[2]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی شێراوا، شەهبا و عەین عیسای تۆپباران کرد.[2]
- لە شاری #قامیشلۆ# تەقینەوە لەکۆگایەکی کۆکردنەوەی پلاستیکدا ڕوویدا و لەئەنجامی تەقینەوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا. بە پێی زانیاریەکان تەقینەوەکە لەسەر ڕێگای لوێجای قامشلۆ ڕوویداوە. ناوی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەم شێوەیەیە: فاروق سلێمانی 29 ساڵ و ڕاعد ناییفی 24 ساڵ.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- عەبدوڵڵا گویل ڕایدەگەیەنێت، پرسی کورد سنوورەکانی تێپەراندووە و بووەتە پرسێکی نێودەوڵەتی.[5]
- سوپای نەتەوەیی لیبیا ڕایگەیاند لە نزیک ئاوەکانی ترابلوس هێرشیان کردووەتە سەر کەشتیەکی پڕ لە چەک و تەقەمەنی دەوڵەتی تورک و تێکیان شکاندووە.[6]