بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ئاکادیمی و ناوداری شاری سنە و دامەزرێنەری بەشی فیقهی شافیعی لە زانکۆی تاران، دکتۆر #ئەسعەد شێخولئیسلامی#مان پێ گەییشت. سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دکتۆر ئەسعەد شێخولئیسلامی و هەموو دۆست و ئاشنایانیان و هاوکارانی خۆالێخۆشبوو لە زانکۆی تاران و زانکۆی کوردستان و خەڵکی خۆشەویستی شاری سنە دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
لەخودای مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
مسعود بارزانی
#02-01-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,631