ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# ڕایگەیاند، گەریلاکانیان 9ی تشرینی دووەم لە ئاگری چالاکیان ئەنجامداوە.
هەپەگە وتی، هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری سەرکەوتوو کە لە عەیالەتی سەرهەد بەردەوامە، ڕۆژی 9ی کانونی دووەم لەدژی قەرەقولی ڤەدات ئوزکایای ناوچەی بازیدی ئاگری چالاکیان ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا سەربازانی دوژمن کرانە ئامانج و ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.
هەپەگە ڕاشیگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکان گارەیان بوردومان کردووە و وتی، ڕۆژی 7ی کانونی دووەم کاتژمێر 13:00 بۆ 14:00 فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دەوروبەری گوندی کانی مازێی هەرێمی گارەی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کردووە. لە بوردومانەکاندا زیان بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.[1]
#11-01-2020#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,240