هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی بابلی _ ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ لەسەرجەم کۆمەڵگا کریستیانەکانی کلدان و سریان و ئاشوری بەگەرمی پیرۆز دەکەم، ئومێدەواریشم ئەم بۆنە هیوابەخشە کە هێمایە بۆ بووژانەوەی سروشت و هاتنی بەهار، ببێتە وێستگەی تێپەڕاندنی دۆخی دژواری سەردەمی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لەکوردستان و سەرانسەری وڵاتانی جیهان.
خوشک و برایانی کریستیان لەنێویشیاندا گەلی ئاشوری دێرین، بەشێکی ڕە سە ن و سەرەکین لە تابلۆی ڕەنگاو ڕەنگی کوردستانی جۆراوجۆر فرە پێکهاتە، جەژن و بۆنەکانی ئەوانیش بەشێکن لە خۆشییەکانی هەموومان بەتایبەت ئەکیتۆ کە کلتورێکی بەهاداری ناوچەکەیە و بەرزراگرتنی ئاماژەیەکی دڵخۆشکەرە بۆ برایەتی و پێکەوەژیانی خەڵکی کوردستان.
ئاواتەخوازین سەرباری بارودۆخی خۆپارێزی تەندروستی، ئه و جەژنەتان بەوپەڕی بەختەوەریی و ئارامیی و ئاسوودەیی بەسەرببەن و هەموو کاتێکتان پڕ لەشادی و خۆشی بێت.
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆکی ئە نجومە نی وەزیران
#31-03-2020#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,664
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!