بەڕێزان: سکرتێرو ئەندامانی سکرتاریەتی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
بەبۆنەی 21 ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی ئازادی لاوان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەرو سکرتێرو ئەندامانی سکرتاریەتی ڕێکخراوەکەتان دەکەم، ئومێد دەکەم ساڵی ئایندە ساڵی خزمەتکردنی زیاتری لاوان بێ و دەرفەتی یەکسان بۆ سەرجەم لاوان بڕەخسێنرێ.
ڕێکخراوی ئازادی لاوان یەکێک لەڕێکخراوە چالاکەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەو لەتەمەنی خۆیدا توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاو بەلاوان بکات و فێرگەیەکی گەورەی پێگەیاندنی کادیرو لاوی بەتوانایە بۆ نێو ڕیزەکانی یەکێتی و کۆمەڵگا، کە ئەم لاوانەو سەرجەم لاوانی تری کوردستان ڕۆڵەی داهاتووی ئەم وڵاتەن و ئایندە لەژێر چنگی ئەواندایە.
ئەمڕۆ، لە 21ەمین ساڵیادی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە و ئومێد دەکەم پڕۆژەی گەورەو گشتگیرتان هەبێ بۆ خزمەتکردنی زیاتری لاوانی کوردو دۆزینەوەی دەرفەتی گونجاو و لەبار بۆ ئایندەی کارکردنیان و دەرخستنی توانا شاراوەو لەبن نەهاتووەکانی لاوانی کورد، کە هەمیشە باشترین داینەمۆی پێشخستنی کۆمەڵگاو سەرکەوتنی شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی کورد بوونە.
کۆسرەت ڕەسول
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#26-05-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,400
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!