ڕاگەیەنراوەکەی #هەپەگە# بەم شێوەیەیە:
#ئامەد#
8ی حوزەیران لە درەنگانی شەودا سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری گوندەکانی جوماتا، هندس و سەلیمای ناوچەی فارقینی ئامەد دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. ئۆپەڕاسیۆنەکە بە پشتگیری هەلیکۆپتەر و ئۆتۆمبێڵی سەربازی ئەنجامدرا، سوپای تورک بە سەختی ناوچەکانی بۆردومان کرد. سوپای داگیرکەر تا بەیانی 9ی حوزەیران دەڤەرەکەی بۆردومان کرد و کاتێک هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێنا، ئاژەڵی ماڵی گوندەکانی ناوچەکەی کردە ئامانج و ژمارەیەک ئاژەڵ لەناوبران. هێزە داگیرکەرەکان لەهەمانکاتدا بە هاوکاری کۆنتراکان کە جلی هێزەکانی ئێمەیان لەبەر کردبوو، لە گوندەکانی جوماتا، هندس و سەلیما کاری کۆنترایان کرد.
شڕنەخ
10ی حوزەیران سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری مەرگەزەرینی بەرزاییەکانی ناوچەی قلەبانی شڕنەخ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. هەمان ڕۆژ هەلیکۆپتەرەکانی دوژمن ناوچەکەیان بۆردومان کرد و بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سەرباز بۆ ناوچەکە گواسترانەوە. 12ی حوزەیران فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەکەیان بۆردومان کرد. ئۆپەڕاسیۆنەکە هەمان ڕۆژ بێ ئەنجام کۆتایی هات.
گارە
12ی حوزەیران فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەر، دەڤەری دەشتی کاڤیا و گوندی کانیسارکێی هەرێمی گارەی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومانکرد کە شوێنی ژیانی خەڵکی مەدەنیە. بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی دوژمن، لە هەرێمەکە ئاگر کەوتەوە.[1]
#13-06-2020#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,711
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!