یەکینەی تۆڵەی شەهید ساڤاش #ئامەد# لە گەڕەکی سخکێی وان، ویستگەی تۆڕی تەلەفۆن و ئەنتەرنەتیان لە نزیک قۆتابخانەی سەرەتایی مەقبولەخانمیان سووتاندووە.
لە 4ی تەموزدا لەدژی قاچاخچیەکانی مادەی هۆشبەر لە کۆڵانی کراتلی گەڕەکی شەفەقی ناوجەی ڕێیا ئارمووشی وان ' یەکینەکانی خۆپاراستن' چالاکیان ئەنجامداوە و ڕایانگەیاند، هەم قاچاخچیەکانی مادەی هۆشبەر و هەم بەکارهینەرەکانیان سزادراون.
هەروەها باسی ئەوەکرا کە 7ی تەموز لە شاروچکە سخکێی ناوچەی ڕێگای ئارمووش ' یەکینەکانی خۆپاراستن' لەدژی ئۆتۆمبێڵی دەوریە کە بەرە قەڕەقۆلی جەندرمە دەچوو، بە چەکی سووک چالاکیان ئەنجامداوە. بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نەزانراوە.
3ی تەموز لە ناوچە یەنیسەهری ئامەد ئۆتۆمبێڵی دەزگای جەماوەری سووتێنراوە.
یەکینەی تۆڵەی شەهید گولان باتمانیش 7ی تەموز لە ناوەندی ئێلح ئۆتۆمبێڵێکی پۆلیسی مەدەنیان سووتاندووە.
یەکینەی تۆڵەی شەهید سەیید گارزان لە 9ی تەموز لە ناوچەی تاتوانی بەدلیس ئۆتۆمبێلێکی ڕانجەری پۆلیسیان سووتاندووە.
لە ئەستەنبوڵیش یەکینەکانی تۆڵەی شەهید هەڵمەت و شەهید ئارین میرکان لەنێوان 1 و 6ی تەموزدا لە کادکۆی، باغجلار و ئەیوبی ئەستەنبوڵ دۆڵمیش و شەش ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانیان سووتاندووە.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,739
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!