تیمەکانی وڵامدانەوە ڕایگەیاند، 30ی تەموزی 2020 کاتژمێر 16:00 لەدژی گۆڕەپانی تەلەفریکی ناوچەی بالچۆڤای ئیزمیر چالاکی ئەنجامدراوە.
لە ڕاگەیەنراوەکە باسی ئەوە دەکرێت، وێستگەی کارەبای تەلەفریکەکە و سیستمی بڵاوکردنەوەی کارەبای تەلەفریکەکە تەقینراوەتەوە.
لەبارەی چالاکی مەنەمەنیش ئەم زانیاریانە بڵاوکراوەتەوە:
30ی تەموزی 2020 لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر لەدژی هەرێمی ژێتی سەربازی چالاکی ئەنجامدراوە. لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە بارەگای سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە تەواوی سووتاوە. لەو شوێنەی کە وەک هەرێمێکی داخراو پیشاندەدرا و ڕاگەیەندنیش نەیدەتوانی بچێتە ناوچەکە و بگاتە زانیاریەکان، لەگەڵ هەموو دەستوەردانی فاشیستەکان ڕووخێنراوە.
تیمەکانی وڵامدانەوە ڕایگەیاند ئەوان جالاکیەکەیان بۆ یادکردنەوەی گەریلا ئەسمەر زەردەشت ئەنجامداوە کە 25ی حوزەیرانی 2020 لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە ئەنجامی هێرشی ئەسمانی سوپای داگیرکەری تورک شەهید بوون.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,660
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!