هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم 53 هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، مەدەنی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژوئیەی 2020 دا، لانیکەم 53 هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، 47 کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، 4 کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی 2 کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.
زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگای #سنە# دەستبەسەر کراون کە 37 حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی 8 هاووڵاتی لە پارێزگای سنە، 7 هاووڵاتی لە پارێزگای #کرماشان# و هاووڵاتییەک لە پارێزگای #ئیلام# تۆمار کراوە.
دوو کەس لەو دەسبەسەر کراوانە ژن و سێ کەسیان مێرمنداڵ و تەمەنیان ژێر 18 ساڵ بووە.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,701
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!