خانوو مەکڕە تا دراوسێ نە ناسيت.
دراوسێ و هاوسێ یان(جیران)، نزیکترین کەسن لەدەوروبەری ماڵ ومنداڵ و خانوو، زۆرترین بەریەک کەوتن و تێکەڵاوی و کاریان بەیەک دەکەوێت و منداڵیان زۆر زوو دەبنە هاوڕێی یەکتری و تاد، دەوترێت خانوت کڕی سەیری کۆڵانی بەردەرگا و هاوسێکانی بکە، چونکە لەخزم و کەس وکار نزیکترە زۆر ئەرکیان بەسەر یەکەوەیە ئەگەر هاوسێکانی باش بن ئه و کێشە و گرفتی کەم دەبێت بەپێچەوانەشەوە دراوسێکانی خراپ بن ئەوا دەبنە مایەی گرفت و کێشە و ناچار دەبێت لەخانوەکەی بنوسێت ئەم خانووە بۆ فرۆشتن.
ئەم ئیدیۆمە ڕێنمایی و پێشنیار و ئامۆژگارییە و سەڵمێنراوە کە هاوسێی خراپ، ئارامی گەڕەک و کۆڵان تێک دەدات و زیانی پەروەردەیی بۆ منداڵ و مەترسیشی لەسەر سەروەت و سامانیش هەیە بۆیە دەوترێت(خانوو مەکڕە تا دراوسێ نەناسیت).[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 652
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!