ئەگەر کوڕ هەبێت، تاريکە شه و زۆره.
مەحوی مەزنە شاعیری کورد به کەم نەیڕوانیوەتە(شەو) لەڕووی پاککردنەوەی دەروون بە(سەتری گوناحکاران)ی داناوە، کوردیش لەدێرزەمانەوە ووتویەتی(شه و قەڵای مێردانە) ئه و شەوانەی ئەنگوستەچاوە و تاریکە، مرۆڤی قارەمان و بەجەرگ دەتوانێت ئەسپی خۆی تێدا تاو بدات، تا ڕۆژ دەبێتەوە چی بیەوێت درێغی نەکا وجێبەجێی بکات، ئەم ئیدیۆمە بۆ مەبەست بەکاردێت واتە ئەگەر پیاو و مەرد و جوامێر هەبێت بۆ ئەنجامدانی کارێکی مەزن بەتایبەت بۆ لێدانی دوژمن و داگیرکەران ئەوا تاریکە شه و زۆرە کە هەر شەوەی قەڵایەکی جوان مەرد و مێرانە.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,087