لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی هەدەپە بەبۆنەی ساڵیادی 12ی ئەیلولەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
هەدەپە وتی، لەگەڵ ئەوەی 40 ساڵ بەسەر کودەتاکەوە تێپەڕێوە بەڵام کاریگەری و ئەنجامەکەی هەستی پێدەکرێت.
لیژنەکە باسی لە پراکتیکی بەڕێوەبەرایەتی بەردەستی تورکی بەبیرهێنایەوە و وتی، کودەتای 12ی ئەیلول بە شێوەیەکی قوڕستر بەردەوامە و ئاماژەی بە دەستگیرکردنی سەدان هەزار کەس، دوورخستنەوە، لەسێدارەدان، فاعل نادیار و نادادپەروەری سەر کورد، عەلەوی، ژن، ڕەنجدەران، هەنگاوی نایاسایی، دەستبەسەرداگرتنی مافی کرێکاران، داخستنی سەندیکاکان، دەستبەسەرداگرتنی مافی ڕێکخستن، کۆبوونەوە و خۆپیشاندەران، پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربرین و ڕاگەیاندن و وتی، لە ڕووی کارە تێکدەریەکانەوە ئاکەپە و مەهەپە ئاوێنەی 12ی ئەیلولن.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەخرایەڕوو کە خەون و خەیاڵی ئەفسەرە کودەتاچیەکان لە لایەن دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەوە جێبەجێ دەکرێت و وتی، سیستمی حکومەتی سەرۆککۆماری، بووەتە ڕژێمی کودەتای سەربازی، فاشیم و دیکتاتۆری، لەدژی گەلی کورد و کۆمەڵگای تورکیا، عەلەویەکان، ژنان و ڕەنجدەران دەسەپێنرێت. لە لایەکی ترەوە دەسەڵاتەکەی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوامی بە عەقڵیەتی کودەتای 12ی ئەیلول دەدات.
هەدەپە داگیرکردنی شارەوانیە کوردیەکان، دەستگیرکردنی پەەرلەمانتاران، نەهێڵانی یاسا، دیموکراسی، مافی مرۆڤ و دەستبەسەرداگرتن یاسا، بەڕێوەبەریەکان و دادگای وەبیرهێنایەوە وو وتی، نیشانەی عەقڵیەتی کودەتا و هاوکاریکردن لەگەڵ عەقڵیەتی کودەتاچیەکانە. 12ی ئەیلول نە تەنها ناوی کودەتایەکە، هەروەها دوێنێ و ئەمڕۆش ناوی عەقڵیەتی گەڕان بەدوای بەڕێوەبەرایەتیەکی ئۆتۆریتەرە.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,622
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!