هەرچەندی دەتکەمە بن زگ هەر دەبیەوە بە بن پاروو
وتراویشە(من هەر بە پاڵووت ئەکەم و تۆ هەر ئەبیتەوە بە پاشوو)، پاڵو واتە پەراسو، لەوڵاغی وەک گوێدرێژیش پاڵو واتە تەنگە، ئینجا کورتان یان کۆپان بۆ توندکردنی لەسەر پشتی گوێدرێژ پێویستی بە پاڵو و بن پاڵو هەیە، پاڵوو کورتانەکە لەناو تەنگەی لەبن زگی توند قایم و شەتەک دەدرێت و بن پاڵوش بۆ بن کلکی کەرەکەیە، ئه و پاڵووە هەندێجار(کەژوو و قایش و گوریس)ە، پالو بەسەر تەنگە و پەراسووەکانی وڵاغەکەیە و بن پاڵوش لەبن کلکی وڵاغەکەیه، بن پاڵو تەرس و میزی پێدا دەکرێت و شوێنی پاڵوو خاوێنە و ئه و بەزمەی نییە، ئەوە لە کوردەواردیدا بووە بە ئیدیۆم و خوازراوە بۆ کەسێک کە بتەوێت شوێن و مەقامێکی بەرزی بۆ دابنێیت کەچی ئه و له و ئاستە نەبێت و منالکارانە و هەرزانە هەڵسوکەوت بکات، زیاتر باوک دەیەوێت کوڕەکەی یان براکەی یان ئامۆزاکەی یان مامی بەرز بکاتەوە کەچی ئەویش نەتوانێت پێگەی خۆی ڕابگرێت، بەتەوسەوە به و جۆرە کەسانە دەوترێت هەرچەندی دەتکەمە بن زگ هەر دەبیەوە بە بن پاروو.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 711
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!