مووی ناپسێنێ
هێمن موکریانی شاعیری گەورەی کورد، لە(تاریک ڕوون)دا دەفەرموێت:
ئەمن دەمگوت لە دونیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەردانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
کەسێکی گوێڕایەڵ و گوێ لەمست ئینجا بەهەر هۆکارێک بێت، جاری وا هەیە گیرۆدە و ئاڵودەبوون بە کەسێکەوە گرفتارت دەکات، ڕێکدەکەوێت خۆشەویستی و ئەوین دەستەپاچەت بکات، یان بەرژەوەندییەک لە نێوان دوو کەسدا به و جۆره تد...، لە ڕوویەکی ترەوە موو پساندن ئه و پەڕی کارێکی سادە وئاسانە ، دەوترێت(نێوانیان داوە موویەکی ماوە واتە نێوانیان بەره و خراپی دەڕوات، یان بۆ خۆشەویستی دەوترێت داوە موویەک بە نێوانیانەوە ناچێت) لێرەش وەکو ئیدیۆم موو بەکارهاتووە کە داوە موویەک چەندە بێ نرخ و بێ هێزە، بەڵام هۆگری و خۆشەویستی و وابەستەبوون بەکەسێکەوە وادەکات بێ دەسەڵات و گوێ لە مست دەربکەویت و نەتوانی بیپسێنیت بۆیە بە ئیدیۆمەوە وتراوە فڵانە کەس (مووی ناپسێنێت).[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 388
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!