لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
وتراویشە(لەبەینی دوونانی گەرمدا بێت) لایەنی ڕاستەقینەی ئه و ئیدیۆمە ئەوەیە نانی گەرمی تازە داگیراو لە سێر گەرمە، ئینجا ئەگەر دوو نانی گەرم بخەیتە سەر یەک و لە نێوانیاندا شتێک دابنێیت، ماوەیەک دەبات تا ئه و شتە سارد دەبێتەوە، زۆرجاران هێڵکەیەک خراوەتە ناو تیکەیەک یان پارووە نانێ یان نوردوویەک تاوەکو بەگەرم و نەرمی بمێنێتەوە دەدرایە خۆشەویستان.
کەچی لایەنی خوازراو له و ئیدیۆمەدا(هەڕەشە)یە، زۆرجار کەسێک زوڵمێکی لێ دەکرێت له و کاتەی بێ دەسەڵاتە یان بۆی نالوێت، ناگونجێت تۆڵە بکاتەوە، بەڵام قبوڵیش ناکات به و زوڵمە و دەڵێت با لە نێوان دوو نانی گەرمدابێت یان دەڵێت(بابمێنێتەوە) کەواتە ئیدیۆمی لە نێوان دوونانی گەرمدا بێت مەبەست لێی هەڕەشە وگوڕەشەیەکە کە سارد نەبێتەوە.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,020