ساڵی 1953 لە شاری #سەقز# لەدایکبووە.
لە زانکۆی تاران ئەندازیاریی خوێندووە. زیندانی سیاسی و چالاکێکی سیاسی و ڕۆشنبیریی دیار بووە لە سەقز و لەناو ڕیزەکانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان. ژمارەیەکی زۆر نووسین و وەرگێڕانی هەیە. هەندێکیانی بەناوی کاردۆخ-ەوە بڵاوکردووەتەوە.
بۆ یەکەمجار نووسینەکانی بۆ کوردیپێدیا ناردووە و کوردیپێدیا بۆیی بڵاوکردووەتەوە.
ڕۆژی #16-02-2021# بەهۆی نەخۆشییەوە لە بەریتانیا کۆچی دوایی کردووە.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 47,747