کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان
سوپاسنامە
بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوژین وهاورێی تەمەنمەوە (حاجی سەعدە حەمەساڵح سڵێمان)، لە ناخی دڵمانەوە سوپاس وپێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خەڵکی کوردستان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم و هاورێ وهاوسەنگەران و خزمان و دۆستانمان لە هەرچوارپارچەی کوردستان دەکەین و لەسەرو هەموشیانەوە کاک د.بەرهەم ئەحمەد ساڵەح سەرۆک کۆماری عێراق و د.سەرباخ خان خانمی یەکەمی عێراق و جەنابی کاک مەسعود بەرزانی بەرێز و کاک #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگرە بەرێزەکانی وکاک #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرۆکایەتی وئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وسەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامانی پەرلەمان و وەزیرە بەرێزکان و سەرۆک وسەرکردایەتی حزبە تێکۆشەرەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان، بەتایبەتی بزوتنەوەی گۆران وحزبی دیموکرات و پارتی کرێکارانی کوردستان ویەکگرتوی ئیسلامی وکۆمەڵی دادگەریی و حزبی سوسیالست و نێردەو ونوێنەری وڵاتان و پارێزگارە بەرێزەکانی #هەولێر# و #سلێمانی# و سەرۆک وئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وسەرپەرشتیاری ئیدارەسەربەخۆکان ولێپرسراوی یەکە ئیدارییەکان و ڕۆشنبیران زانایانی ئاینی و مامۆستایان وکەسایەتی وپیاو ماقوڵان و وریشسپیانی عەشیرەت وهۆزە بەرێزەکانی کوردستان ورێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی وهەمو ئەو خزم و دۆست وئازیزانە دەکەین کە لەم کۆستەماندا هاوخەم و بەشدار بون لەگەڵماندا، بێگومان هاوبەشی وهاو خەمییان لە خەم وپەژارەی قورسی ئەم کۆستەی کەمکردینەوەو هاوکاتیش ئەو بەشدارییە فراوانەی خەڵکی بە ئەمەکی کوردستان ئەرک و بەرپرسیارییەتی نیشتیمانی سیاسی وکۆمەلایەتی سەرشانی قورستر کردین، لەخوای گەورە داواکارین هێزوتوانای ئەوەمان پێببەخشێت کە باقی ئەو تەمەنەی کەماومانە بیکەینە نەزری خزمەتکردنی خەڵک وخاکی کوردستانی ئازیز، لەپێنا و سەرفرازی و ئازادی و ئاشتی وئاوەدانی وڵاتەکەماندا.
هەر وەها سوپاسی بێپایانمان دەنێرین بۆ پێشمەرگە گیانفیداکانی کوردستان وبرایانی ئاسایش وپۆلیس وهێزەکانی ناوخۆ و کارمەندانی ماندونەناسی فرۆکەخانەی سلێمانی و سەرجەم چین وتوێژەکانی گەلەکەمان کە بەشێوەیەکی بەرفراوان لەشاروشارۆچکەکانەوە عەزییەتیان کێشاوەو بەشداری پرسەکەیان کردین و ڕێزو پێزانینی زۆریشمان بۆ هەمو ئەو دۆست وکەسایەتی و بەرێزانەی چ بەسەردانیکردنیان لەکاتی نەخۆشی ڕەحمەتیدا زەحمەتیان کێشاوەبۆ نەخۆشخانە یان ئەوبەرێزانەی بە نامەو تەلەفۆن لەگەڵماندا بون وهەواڵپرسییان کردوە، خۆمان بەقەرزداری هەمولایەکتان دەزانین و لەخوای گەورە داواکاریین کە بەدوربن لە هەمو نەخۆشی وناخۆشییەک.
لە کۆتایدا سوپاسی تایبەت و بێ پایانم بۆ برایانم:
کاک کامەرانی تاپۆ و کاک قادر کارێزەی کە ئەرکی هێنانەوەی تەرمی خوالێخۆشبووی گرتە ئەستۆ.
کاک خۆشناو کە ئەرکی مەراسیمی بەخاکسپاردنی خوالێخۆشبووی گرتە ئەستۆ.
برایانم کاک احمد حاجی علی و کاک جمال حاجی علی کە ئەرکی ڕێکخستنی کارەکانی مزگەوتیان بۆ خوالێخۆشبوو گرتە ئەستۆ.
زۆرێکیتر لە کەسایەتیە دیار و بازرگانەکانی هەرێمی کوردستان کە بەشدار و پشتیوانمان بوون.
برای دڵسۆزتان
#مەحمود سەنگاوی#
#19-03-2021#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,741
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!