شانۆنامەی (بۆ دۆزەخ... ئەی بێگوناهان).
لە نووسینی #بەختیار عەلی#
مرۆڤ لە چیرۆکی ئادەم و حەوا وە تا ئەمڕۆ لە کێشەی گوناه و بێگوناهی ڕادەمێنێت. لە هەندێک لە تێکستەکانی ئەدەبیاتی مۆدێرندا، مرۆڤ نازانێت لەسەرچی دادگایی دەکرێت، نازانێت تۆمەتەکەی چییە و کێن ئەوانەی دادگایی دەکەن، بەڵام مرۆڤ بەردەوام دەتوانێت بۆ بێگوناهیی خۆی بکۆشێت و هەوڵبدات (وەک لای کافکا دەیبینین). بەڵام لە دونیای مستەفا ڕێبەردا شتەکان تەواو بە پێچەوانەوەن، مرۆڤ دەبێت خۆی ئەندازیاری دادگایی خۆی بێت، دەبێت هەموو هێزی خۆی بخاتە کار تا بیسەلمێنێت بێگوناه نییە. لە سیستمی ئێستادا مرۆڤ تەنیا لە ڕێگای هەستکردن بە گوناهەوە دەبێتە بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی. دەسەڵات بۆ ئەوەی بژی، تەنیا ئەوەندەی دەوێت بمانکات بە شەریک لە تاوانەکاندا، هەر کاتێک ئەو هەستەمان لا دروستبوو ئێمەش گوناهبارین و شەریکی تاوانەکەین، ئیدی جگە لەوەی پرسیار لە سزای شایستەی خۆمان بکەین مافێکی دیمان بۆ نامێنێتەوە. ئەم شانۆنامەیە قسەیە لەوەی دروستکردنی کۆمەڵگایەک هەمووان تێیدا تاوانباربن، پاڵهێزێکی نهێنی و گەورەی ئەو سیستمەیە کە ئێمە لە نێویدا دەژین
.
Σημείωση: το αρχείο PDF για αυτό το βιβλίο δεν είναι διαθέσιμο, παρακαλώ βοηθήστε Kurdipedia για να πάρει αυτό το αρχείο! Αποστολή βιβλίο Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,190
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!