#خەنەس#
شوێنەواری خەنەس دەکەوێتە قەزای شێخان وە بە هاوینەهەواری سەنحاریبی پاشای #ئاشوری#یەکان ناسراوە. لە ناو نیمچە دۆڵێکدا زنجیرە شاخێک دەڕوانێتە سەر ئاوێکی سازگار، لە شاخەکەدا چەندان پەیکەر و ئەشکەوتی وەک پەرستگا و نەخشەسازی تر هەڵکۆڵدراوە. هەڵکۆڵدراوەکان لە شوێنی بەرزن و زۆر بە شێوازی هونەری و لێهاتوویی کاریان تێدا کراوە،
بۆ یەکەم جار لە دەقە مێژووییەکاندا و لەناو تێکستەکانی بزماریدا لەلایەن ئاشورییەکانەوە بەتایبەت لە سەردەمی حوکمڕانی (تجلات بڵاسەر)ی یەکەم لە ساڵی (1100) پیش زانین ئاماژە بەناوی خەنەس کراوە وەکو شوێنێکی پڕ لە جموجۆلی دەوڵەتی میتانی.
بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان، لە ساڵی 705 تا 680 ی پێش زاییندا، سەنحاریب پاشای ئاشورییەکان لە ناوچەکدا حوکمی کردووە و بەنداوێکی دروستکردووە و بە جۆگە ئاوی بردووە بەرەو ناوچەکانی نزیک #موسڵ#.
لە شوێنەواری مێژوویی خەنەسدا چەندین نوسراوی بزماری و کەلوپەل و پەیکەر و تاقی جیاواز لەسەر بەرد هەڵکوڵدراون.
ئەم شوێنە پانزە(15)ژوور لەخۆی دەگرێ وە چەندین هەڵکۆڵدراوی لەسەرە لە شێوەی دەرگا کە هەر دەرگایەک وێنەیەکی لەسەرە دەلالەتە لە بوونی وەزارەتێک.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 508
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!