ڕێساکانی فیقهی ئیسلامی
لە نووسینی پڕۆفیسۆر. خالید موحەممەد ساڵح کەوتە بەر دیدی خوێنەران بەڕێزان زانستی ڕێسا فیقهییەکان یەکێکە لەو زانستە پڕ پێز و بەهێزانەی کە پێویستە هەموو تاکێکی موسوڵمان زانیاری دەربارەی هەبێت بەتایبەتی خەڵکانی شەرعزان و یاساناس کە ئەوان زیاتر سەرقاڵی داڕشتنەوەو هەڵسەنگاندنی حوکمە شەرعی و یاساییەکانن و ڕۆژانە کاریان لەسەر دەکەن و وەڵامی پرسیارەکانی خەڵکی دەدەنەوە.
سەرەڕای گرنگی زانستەکە بەڵام بەداخەوە کتێبخانەی کوردی هیچ سەرچاوەیەکی لەسەر ئەو بابەتە تێدا نییە؛ بۆیە ئەم پەڕتووکە هەوڵێک و دەلاقیەکە بۆ ئاشناکردنی خوێنەرو خوێندکاری کورد بەو زانستە مەزنە، کە یەکەم پەڕتووکە لەسەر ئەو بابەتە دەنوسرێت.
پەڕتوکەکە گرنگترین ئەو ڕێسا فیقهییانە لە خۆ دەگرێت کە کۆکاری هەزارەها بابەتی شەرعیین و ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەماندا زۆر پێویستیمان پێیەتی و بەشوێن حوکمەکانیدا وێڵین، بە تایبەتی ئەو پێنج ڕێسا گشتییەی کە بە بنچینە دادەنرێن بۆ زۆرێک لە ڕێسا فیقهییەکانی تر کە ئەوانیش ڕێساکانی: (الأمور بمقاصدها, الیقین لایزول بالشک، المشقة تجلب التيسير، لا ضرر و لا ضرار, العادة محکمة).
بۆ زیاتر ڕوونکردەنەوەی واتا و مەبەستی هەر یەک لەوانەیش سەرجەم ئەو ڕێسایانەم باس کردوە کە پەیوەستن پێیانەوەو بەشێوەیەکی گشتی پەڕتووکەکە (77) ڕێسای فیقهی و زیاتر لە (535) حوکمی شەرعی لە بابەتە فیقهییە جیاوازەکاندا لەخۆ دەگرێت.
Διαβάστε το βιβλίο: ڕێساکانی فیقهی ئیسلامی
Σύνολο λήψης:
682 φορές
Θα παρακαλούσαμε όλους τους συγγραφείς, μεταφραστές και εκδότες για να μας ενημερώσετε εάν δεν είναι σε συμφωνία με τα βιβλία τους κατεβάσει από το διακομιστή Kurdipedia.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,254