کاسبی وەکو جەمی گورگییە
گورگ ئه و ئاژەڵەی کورد لە زۆرترین ئیدیۆمدا بەکاری هێناوە وەکو(دەڵێی گورگە، گورگان خواردوو، دەڵێی گورگی کوشتووە، گورگی کەرخۆریش هەیە، گورگە و لەپێستی مەڕدایە، لەگەڵ گورگ گۆشتی دەخوات و لەگەڵ مەڕێ شینی دەکات، گورگانی و تاد، لێرەدا باس لەگورگ و ژەمەخۆراک و کاسبی کراوە، گورگ گەڕۆکە کە توشی ڕانە مەڕ هات ژەمی خۆی دەست دەکەوێت، گورگ گیاندارێکە دەرکەوتنی شێوەی دڵۆپەیە لەپڕێکدا دەردەکەوێت و ژەمەخۆراکی خۆشی دەست دەکەوێت ئەوە بووە بە ئیدیۆم و لە کوردەواریدا بۆ کاسبی و پەیدابوون و دەستکەوتنی ڕزق و ڕۆژوو وتراوه: کاسبی وەکو جەمی گورگییە واتە ڕزق و ڕۆژوو ڕێکەوتێکی پەنهانە(غەیبە).[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 939
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!