محەمەد ئەمین عەسری، (1910-1974ز)
ئەو کەسەی چاپخانەی هێنایە شاری #کەرکووک#
دامەزرێنەری یەکەم چاپخانەی کوردی لە کەرکووک.. (محەمەد ئەمین عەسری) لە خانەوادەیەکی کەرکووکی عەشیرەتی زەنگنەیە، یەکێکە لەو کەسایەتیانەی گەورەترین خزمەتی بزاڤی چاپەمەنی و بڵاوکردنەوەی کوردیی لە کەرکووکدا کردووە.
شەیدابوونی عەسری بۆ ڕۆشنبیریی و کتێب وای لێ دەکات واز لە ژیانی مامۆستایی بهێنێ و بۆ پەیداکردنی کتێب بکەوێتە گەڕان لە شارەکانی ئەستەمبوڵ و تاران و قاهیرە و ژمارەیەکی زۆر کتێبی بکڕێ و ڕەوانەی کەرکووکیان بکا.
لە کۆتایی سییەکانی سەدەی ڕابردوودا عەسری دوو ئامێری چاپی فەڕەنسی لە جۆری (مارینۆ) و (جۆن مۆنۆپۆڵ) هێنایە کەرکووک کە بە دەست کاریان دەکرد. ساڵی 1935ز بۆ یەکەمجار لە مێژووی کەرکووکدا چاپخانەیەکی بەردین و کتێبخانەیەکی کوردی دامەزراند.
یەکەم کەس بووە چاپخانەی چاپی ڕەنگاو ڕەنگی هێناوەتە کوردستان، ساڵی 1935ز چاپخانەی (تەرەقی) دامەزراند، لە ڕێگای ئەم چاپخانەیەوە دەیان کتێبی کوردی چاپ و بڵاوکردۆتەوە (ئەحمەدی، حیکایەتی دز و قازی، خورشید و خاوەر، شیرین و فەرهاد، ڕۆستەم و زۆراب، یوسف و زولەیخا، گوڵستانی شێخی سەعدی، حەکایەتی مەلای مەشهور، شیرین و خەسرەو، ئەمیر ئەرسەلان، حیکایەتی چل تووتی، دەزگیرانی عائیشەخان، ڕۆستەم و جیهانگیر، گرنگی هەتاو، حەیدەرنامە، ئیسماعیلنامە و ناگەهان، وەفاتنامەی ڕەسوڵی نازدار، میعراجنامە، فەتحی قەڵای خەیبەر).
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 193
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!