دیزاینی زیرەک
ستیفن مایەر
وەرگێڕانی : بنار جەبار
دیزاینی زیرەک، بیردۆزێکی زانستییە لەسەر هەبوونی دیزاینەرێکی زیرەک لە پشت ژیانەوە.
نەیارانی ئەم تیۆرییە، هەردەم تۆمەتی نازانستیبوون و ئایینیبوونیان داوەتە پاڵی، هەندێکیان گوتوویانە: دیزاینی زیرەک، هەر بیرۆکەی خەلقە لای ئایینە ئیبراهیمییەکان، بەڵام بەرگێکی زانستیی کراوە بەبەریدا.
هەندێکی تر گوتوویانە: دیزاینی زیرەک، یەکسانە بە خودای درزەکان، واتا: کاتێک زانست شتێکی پێ ڕوون ناکرێتەوە، کەسانی ئاییندار دەستوبرد دەڵێن: ئەوە کاری خودایە.
(ستیفن مایەر) دکتۆرا لە مێژوو و فەلسەفەی زانست، لەم کتێبەدا باس لە مێژووی بیردۆزەکە دەکات، ڕوونیدەکاتەوە: کەی و چۆن بە شێوازێکی زانستی و بۆچی دەرکەوتووە؟ هەروەها، تا چ ڕادەیەک زانستییە و سەرنجی ڕەخنەگرانی تیۆرەکە چەندە بەجێن؛ جیا لەوەش دەست دەخاتە سەر ئەو هەڵەتێگەیشتنانەی لەسەر بیردۆزی دیزاینی زیرەک هەن.
کتێبەکە بە چەند پاشکۆیەک دەوڵەمەندتر کراوە، کە هەریەکێکیان لە نووسینی شارەزایەکی بوارەکەن و، بەوردی لەسەر بابەتەکانی وەک: جوانڕێکخراویی گەردوون و هەبوونی (دی ئێن ئەیی) بێکەڵک.[1]
Σημείωση: το αρχείο PDF για αυτό το βιβλίο δεν είναι διαθέσιμο, παρακαλώ βοηθήστε Kurdipedia για να πάρει αυτό το αρχείο! Αποστολή βιβλίο Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 760
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!