عەدێ و مەدێ 23
مەدێ ڕەنگی وەکی خورمای لێهات و گۆتی: لۆ کێ لوولی دا؟ پۆلیسەکە گۆتی: دەتوو جغارەکم بدێ پێت دەرێم ، عەدێ دەستی لە گیرفانی ڕاکرد و پاکەتەکی جغارە باریکەکانی دەرینا و گۆتی: ئەوە پاکەتەک لۆ توو، بەس پێمان برێ! پۆلیسەکە پاکەتەکەی هاویشتە گیرفانی و گۆتی: وابزانم لۆ مدیر شورتەی نارد، ئەگەر فریا نەکەون، کێ دەرێ مدیر شورتەش لۆ وەزیری ناوخۆی نانێری، بەخۆتان نازانن عەوارە بە گەوارەیە! مەدێ گۆتی: با زوو بچینە ژۆرێ، بزانین معاون چ دەرێ، پۆلیسەکە گۆتی: ڕاوەستن با بە معاونی برێم! پۆلیسەکە چووە ژۆرێ و بڕەکی پێچوو هاتەوە، گۆتی: فەرموون بڕۆنە ژۆرێ، بەران ناوی من نەدەن ڕجاتان لێدەکەم، وەڵلا نەقری سەر عدودیم دەکا، عەدێ گۆتی: خەمت نەبی!
چووینە ژۆرێ، معاون مۆبایلەکی بەگێی وەنابوو، ئەننەما قسەی دەکا! سەلاممان کرد، دەستی بە دەوی وەنا و گۆتی: شششش! ئەمەش بێدەنگ بووین، بەینەکی باش قسەی کرد و جار جار پێدەکەنی و جارجاریش توڕە دەبوو، هەندە جار بە هێمنی قسەی دەکرد و هەندە جاریش بە تووندی!
قسەکردنەکەی تەواو کرد و تەماشایەکی مەی کرد و گۆتی: خێرە؟ مەدێ گۆتی: کا گۆلکەکە؟ معاون ڕەنگی وەکی خورمای لێهات، گۆتی: گۆلکی چ بابە، قاتی بە جامبازمان تێناگەی! عەدێ گۆتی: قوربان، ئەو گۆلکەی گیرا و هینایانە ئێرە، لێرەش هاویشتیانە ناو پیکابەکی بن بزر کرا! معاون هەستاوە و گۆتی: یاڵلا بڕۆنە دەرێ دەی، ئەمن زۆر بێ ئیش نیمە هەتا گێ لەو قسانە بگرم، وەڵلا بابە هەر ئەوە مابوو بە دزیشمان دەرینن، ئەمە لیژنەمان لۆ ئەو گۆلکەی تەشکیل کردیە و هەتا هوردبینیەکی تەواوی لێنەکەین جوابی کەس نادەینەوە! مەدێ گۆتی: زۆر باشە، دەوجە ئەمن نیشانت دەدەم کیهانمان لیژنەی لۆ کێ تەشکیل دەکەین، یاڵلا با بڕۆین!
هاتینە دەرێ، پۆلیسەکە گۆتی: چتان کرد؟ گۆتم: جارێ هیچ، گۆتی: توخوا ئەگەر کەتەوە دەستتان جێ گۆشتەکیش لۆمن بینن، مندارم هوردن! مەدێ بەینەکی تەماشای کرد و هیچی نەگۆ، دەستی لە بەڕکی شەرواری ڕاکرد و مۆبایلەکی گچکۆکەی نۆکیای دەرینا و گۆتیە من ناوی خارم لۆ ببینەوە! گۆتم: بەچت نووسیە؟ گۆتی: خاری خاران!
مایتی.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 890
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!